کۆمەڵاگری بە شتێکی باش دەچێت – بەڵام ئەی سرووشتی مرۆڤ؟ ئایا مرۆڤەکان لە بنەڕەتەوە تەماحکار و خۆپەرست نین؟
[Source]
پێی دەچێت زۆر کەس ئامادەبن ئەوە پەسەند بکەن کە سەرمایەداری ناتوانێت کێشەکانی بێکاری و دەربەدەری و برسێتی و شەڕ چارەسەر بکات. زۆر کەس لە ڕووی بیردۆزییەوە هاوڕان لەسەر ئەوەی کە، ئەگەر سەرچاوە بەرفراوانەکانی جیهان بە شێوەیەکی ئاوەزانە بەکاربهێنرێن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤ نەک بۆ قازانجی چەند ملیاردێرێک، دەتوانرێت ئاستێکی شایستە بۆ هەموو کەسێکی سەر زەوی گەرەنتی بکرێت.
بەڵام تاوەکوو سیستەمێک بپارێزرێت کە هەشت تاک بەقەد نیوەی دانیشتوانی جیهان بەیەکەوە سامان کۆنتڕۆڵ دەکەن، لەلایەن چینی دەسەڵاتدارەوە پێمان وتراوە کە دۆخی ئێستا سرووشتییە، بەو پێیەی لە “سرووشت”ـی مرۆڤایەتیدایە کە تەماحکار و خۆپەرست بێت. و فێرکراوین کە هەموو هەوڵدانێت بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی یەکسانیتر، هەر دەبێت شکستبێنێت بۆیە هەر بیریشی لێ مەکەنەوە!
لە ڕووکەشدا ئەمە دەتوانێت قایلکەر دەربکەوێت، بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی شکستەکانی ستالینیزم لە سەدەی بیستەمدا. بەڵام ئایە لەڕاستیدا “سروشتی مرۆڤ”ـەکەمان چییە؟ تا زیاتر ئاوڕێک لە مێژوو بدەینەوە، قسەکردن لەسەر کۆمەڵە بەهایەکی گشتگیر کە لە هەموو کاتێکدا هەموو مرۆڤەکان دەگرێتەوە، قورستر دەبێت.
بۆ نموونە ئایا لە “سروشت”ـی ئێمەدایە مرۆڤەکانی دیکە وەکوو کۆیلە بهێڵینەوە؟ چینە دەسەڵاتدارەکان لە ڕۆما و یۆنانی دێریندا وایان دەگوت بەڵام ڕوونە کە وا نییە.
لە ڕاستیدا مرۆڤی هاوچەرخ لە ڕووی ئەناتۆمییەوە نزیکەی ٢٠٠ هەزار ساڵە بوونی هەیە و نیشانەکانی ژیانی مرۆڤ بۆ لانیکەم ٦ -٧ ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە. مێژووی بەکارهێنانی ئامرازەکان بۆ سێ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لە بەشێکی زۆری مێژووماندا لە هۆزە کۆمەڵاگرییە سەرەتایییەکاندا دەژیاین، کە نە دەوڵەمەند و هەژار، نە چینێکی قۆزێنەکەر و قۆزێنەکراو، نە پارە، نە پۆلیس و زیندان. ئامراز و سامانی هۆزێک هی هەموو ئەندامێکی هاوبەش بوو . بەو پێیەی بەرهەمهێنانی کار ئەوەندە کەم بوو، ئەستەم بوو کەس بە قۆزێنەوە کاری زیادەی کەسانی دیکە بژی. خەڵکی خێڵیان دەخەستە پێشی خۆیانەوە.
کۆمەڵگا چینایەتییەکان، واتە ئەو سیستەمانەی لەسەر بنەمای قۆزێنەوەکردنی زۆرینە لەلایەن کەمینەوە، تەنیا لە ٦ – ١٢ هەزار ساڵی ڕابردوودا بوونیان هەبووە، لەدوای پەرەسەندنی کشتوکاڵی لەباتی باخداری سادەدا. یەکەم بەڵگەی ڕوونی کۆمەڵگایەکی تەواو پێکهاتوو لە پێکهاتە چینایەتییەکاندا تەنیا نزیکەی ٥٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ شارستانییەتی سۆمەری و دەستپێکردنی چاخی برۆنزیدا دەرکەوتە.
هەر لەناو ئەم کۆمەڵگایانەدایە کە مشتێک کەس – چینی قۆزێنەوەکاران – بە پێگەی خۆیان وەک فەرمانڕەوا ناچار دەبن خۆپەرستانە و تەماحکارانە مامەڵە بکەن. ئەگەر بێبەزەیییانە و لە بەرژەوەندی خۆیان مامەڵەیان نەکردبایە، ئەوە پێگەی دەسەڵاتەکانیان دەدۆڕاند، چۆنکە تاکە بێبەزەیییەکان بەرەنگاری و ڕکابەرییان لەگەڵیاندا دەکرد.
بۆیە لەژێر سەرمایەداریدا، ئەوە تێڕوانینی چینی دەسەڵاتدارە – کە مەرجە خۆپەرست و تەماحکار بێت – کە ئێستا پێمان دەوترێت بۆ هەموو مرۆڤەکان لە هەموو شوێنێک و بۆ هەموو سەردەمێکدا کارپێکراوە – واتە وەک ئەوەی بەشێک بێت لە “سرووشت”ـی بۆماوەمان.
هەڵبەتە ڕوونە کە ئەمە ڕاست نییە، وەکوو چۆن ئەو ملیۆنەها کردەوا هاودەنگی و میهرەبانانە ئاشکرای دەکەن کە ڕۆژانە لە سەرانسەری جیهاندا دەبینرێن، لە ئاگرکوژێنەوەکانەوە کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی کەسانی دیکە، تا خەڵکی ئاسایی کە لە کات و پارەی خۆیان وازدەهێنن بۆ یارمەتیدانی کەسانی نامۆ کە پێویستیان پێیەتی.
ئەوەی بە دڵنیاییەوە “سرووشتی” نییە ئەوەیە کە نزیکەی هەموو ئامرازەکانی بەرهەمهێنان (سەرچاوەکان، پیشەسازی و زانیاریش دەگرێتەوە) لەلایەن کەمینەیەکی بچووکی دانیشتووانەوە خاوەندارێتی تایبەت و کۆنترۆڵ بکرێن. بە ئازادکردنی پیشەسازی لە سنوورەکانی بەرهەمهێنان بۆ قازانج، دەمانتوانی بە ئاسانی ئەوەندە بەرهەم بهێنین تا هەمووان بتوانن بە ئازادی ئەو شتانە وەربگرن کە پێویستیانە و زۆر زیاتریش!
لە کۆمەڵگایەکی فرەییدا، بیرۆکەی کەڵەکەکردنی زیاتر لەوەی کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت دەبێتە شتێکی بێمانا، هەروەک چۆن لە نووسینگەیەکدا کە کەنتۆرێکی شتومەکی نووسینی بەباشی کۆگا کراوەی تێدابێت، کەس پێداویستییەکانی خۆی لە لێنووس و پێنووس کۆ ناکاتەوە. وەک مارکس ڕوونی کردەوە، مەرجە بەردەستییەکانە کە دواجار هۆشیاری دیاری دەکەن، نەک بە پێچەوانەوە.
بۆ ئەوانەی لەگەڵ بەرنامەیەکی کۆمەڵاگریدا هاوڕان بەڵام پێیان وایە “سرووشتی مرۆڤ” ئێمە ڕادەگرێت، لە خۆتان بپرسن – ئایا لە سرووشتی خۆتدایە کە بتەوێت بەبێ بەزەیییانە کەسانی دیکە بقۆزێنیتەوە؟ ئەگەر نا، کەواتە بۆچی هەموو کەسێکی دیکە بییەوەێت؟
ئەی کۆمەڵاگری پێشتر تاقینەکرایەوە و شکستی نەهێنا؟
ئەنیشتاین لە تێبینییەکی بەناوبانگیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە، “شێتی بریتییە لە دووبارە و سێبارەکردنەوەی هەمان کار و چاوەڕوانی ئەنجامی جیاواز”. کەواتە بۆچی ئەگەر کۆمەڵاگری پێشتر تاقیکرابێتەوە و شکستی هێنابێت وەک پێمان وتراوە مارکسیخوازەکان بۆچی هێشتا خەبات بۆ کۆمەڵاگری دەکەن؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەمە گرنگە لەوە تێبگەین کە لەگەڵ یەکێتی سۆڤێتە ڕوویدا، و ئەو وڵاتانی دیکەش کە خۆیان بە “کۆمەڵاگر” ناودەبرد.
لە ساڵی ١٩١٧ـدا چینی کرێکار لە ڕووسیا لە ئەنجامی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی جەماوەریدا دەسەڵاتی گرتە دەست. ئابووری لە دەستی سەرمایەداران و خاوەن زەویەکان دەرهێنرا و کۆمەڵگا لەڕێگەی کۆنترۆڵی دیموکراسیی کرێکاران و کۆڵبەرانی هەژارەوە لەڕێگەی ئەنجوومەنی کرێکارانەوە (واتا. “سۆڤێت”) بەڕێوە دەچوو. ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە نوێنەرایەتیی سەرەتای گواستنەوەیەک لە سەرمایەدارییەوە بەرەو کۆمەڵاگرییەوە دەکرد.
بەڵام لینین و ترۆتسکی و بوڵشووفییەکان هەرگیز بیریان لەوە نەکردەوە کە “کۆمەڵاگری لە یەک وڵاتدا بنیات بنرێت” بەڵکوو شۆڕشی ڕووسیایان وەک سەرەتای شۆڕشی جیهانی دەبینی. وەک چۆن سەرمایەداری سیستەمێکی جیهانییە، کۆمەڵاگریش دەبێت سیستەمێکی جیهانی بێت.
ئەمەش هەر زوو بە کردەوە پشتڕاستکرایەوە، کاتێک شۆڕش یان بارودۆخی شۆڕشگێڕانە لە سەرانسەری ئۆورووپادا پەرەی سەند، لەوانەش لە ئەڵمانیا، نەمسا، هەنگاریا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، سپانیا و تەنانەت بەریتانیاش.
شکستی چینی کرێکار لە دەستبەسەر داگرتنی دەسەڵات لەم وڵاتانەدا بەهۆی نەبوونی ویستن لەلایەن ئەوانەوە نەبووە. بەڵکوو بەهۆی نەبوونی پارتێکی شۆڕشگێڕەوە بووە، کە دەیتوانی هەموو وزەی جەماوەر بەرەو وەرگرتنی دەسەڵات بەکار بهێنێت.
لێرەوە شۆڕش لە ڕووسیا بە گۆشەگیری مایەوە. لەباتی ئەوەی بتوانێت سامانە بەرفراوانەکانی ڕووسیا، بە پیشەسازی پێشکەوتووی ئۆرووپاوە پەیوەستبکات، ئابووریی ڕووسیا دوای ساڵانێک لە جەنگ بە شکاوی مایەوە.
ئێمە وەکوو مارکسیخوازان تێدەگەین، کە توانای درووستکردنی کۆمەڵگایەکی دوور لە ترسناکییەکانی هەژاری و بێکاری و برسێتی و هتد، کە لە کۆتاییدا بە ئاستی هێزە بەرهەمهێنەرەکان (پیشەسازی، کشتوکاڵ، زانست، تەکنیک) دیاری دەکرێت، و هەروەها خاوەندارێتی و کۆنترۆڵکردنیانیش.
مارکس خۆی تێبینی ئەوەی کردووە: “گەشەسەندنی هێزە بەرهەمهێنەرەکان، بنەمای پێویستی کرداری ڕەهای [کۆمەڵاگرییە]، چونکە بەبێ ئەوە ویستن گشتگیر دەکرێتەوە، و لەگەڵ ویستندا هەوڵدان بۆ پێداویستییەکان دەست پێدەکاتەوە و ئەوەش بەو مانایەیە کە دەبێت هەموو شتە چەوتەکانی کۆن زیندوو ببنەوە.”.
ڕووسیا لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، دوای ساڵانێک لە جەنگ، تووشی داڕمانێکی خراپ بوو لە ڕووی پیشەسازی و کشتوکاڵییەوە. بەڕاستی ویستن گشتگیر کرا. هەر لەم چوارچێوەیەدا بوو، کە ملیۆنان کرێکار بەهۆی ساڵانێک خەباتەوە کوژران یان ماندوو بوون، بەشداریکردن لە سۆڤیتەکاندا وشک بووەوە و چینێک لە کاغەزبازان [بیرۆکراتان]ـی هەڤیازدار دەستیان کرد بە دەستبەسەر داگرتنی کۆنترۆڵ.
تەنانەت تا ساڵی ١٩٢٠ ژمارەی بەرپرس و بیرۆکراتەکانی دەوڵەت نزیکەی ٦ ملیۆن کەس بوو. زۆربەی ئەمانە لە چینە هەڤیازدارەکانی ڕژێمی کۆنی قەیسەرەوە هاتبوون و هەر ئەم چینە بوو کە ستالین بۆ نوێنەرایەتی کردنی هاتە سەر دەسەڵات.
لێرەوە دیکتاتۆریی تۆتالیتاری کە پێویست بوو بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بیرۆکراتەکان و لەناوبردنی هەموو پەیوەندییەک لەگەڵ نەریتە ڕاستەقینەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا دەستی پێ کرد. هەروەها لەناوبردنی بوڵشووفییە کۆنەکان، و هەموو جۆرەکانی دیموکراسیی کرێکاری تێکشکێنران.
بەبێ بەشداریی دیموکراسیی چینی کرێکار لە پلاندانان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا، ئابووریی سۆڤێت خنکا بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و بەفیڕۆدانەکانی کاغزبازەکانەوە.
بە وەستانی ئابووریی سۆڤێت، توێژەیەک لە بیرۆکراسییەکان لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەوڵیان دا بۆ گەڕاندنەوەی سەرمایەداری (کە ئێستا خۆیان ملیاردێرن)، وەک چۆن ترۆتسکی دەیان ساڵ پێشتر لە کۆپەڕی“شۆڕشیغەیانەتلێکراو“ـدا پێشبینی کردبوو. سەرەڕای ترسناکییەکانی ڕژێمی ستالین کە مارکسیخوازە ڕاستەقینەکان هەرگیز پشتگیریان نەکرد، وەلێ گەڕانەوەی سەرمایەداری کارەسات بوو بۆ چینی کرێکار.
ئەرکەکەی ئەمڕۆی چینی کرێکاا خەباتکردنە بۆ کۆمەڵاگرییەکی ڕاستەقینە نەک شێواندنێکی خامی ڕژێمە ستالینییەکان. ئەوە ستالینیزمە کە لە کۆتاییدا شکستی هێنا نەک کۆمەڵاگری.
بۆ مارکسیخوازان دیموکراسیی کرێکاری وەکوو خوێنی ژین بۆ دەوڵەتێکی کۆمەڵاگر. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە لەوە تێبگەین کە کۆمەڵاگری لە یەک وڵاتێکدا ناشێت. هەر بۆیە ئێمە نێونەتەوەیین، هەر بۆیەشە بۆ کۆمەڵاگری نەک هەر لێرە لە بەریتانیا بەڵکوو لە هەموو جیهاندا خەبات دەکەین. ئەمە ئەو کۆمەڵاگرییەیە کە ئێمە خەباتی بۆ دەکەین – ئەوەی کە شکستە ڕاستەقینەکەی سەردەمی هاوچەرخ فرێ دەدات: سەرمایەداری.
ئەی بۆ پێویستمان بە شۆڕشە؟ ئایا ناتوانین تەنها چاکسازی بکەین تا دەگینە کۆمەڵاگریدا؟
لە ڕووکەشدا ئەم بیرۆکەیەد سەرنج ڕاکێشە. لەبری گەردەلوول و ڕەنجانی شۆڕشێک، ئایا زۆر ئاسانتر نابێت تەنها زۆرینە لە پەرلەمان بەدەست بهێنین و چاکسازی پێشکەوتنخوازانە دەربکەین بۆ ئەوەی، هێواش هێواش بە تێپەڕبوونی کات، بتوانین سەرمایەداری بگۆڕینە کۆمەڵاگری؟
ڕاستە لە ڕابردوودا چینی کرێکار بەم شێوەیە چاکسازیی بەرچاوی بەدەستهێنا. وەک، دەوڵەتی خۆشگوزەرانی، خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS، تەندروستی و پارێزراوی لە شوێنی کاردا، ڕۆژی کاری ٨ کاتکۆ – هەموو ئەمانە لە ڕێی خەباتەوە لەناو سیستەمی هەبوودا بەدەست هێنابوون. کەواتە سەیر نییە چاکسازی و شۆڕش وەک دژیەک سەریر بکرێن، وەک ئەوەی کە تەنها دەبێت یەکێکیان هەبێت یان ئەوی دیکەیان؟
مارکسیخوازە ڕاستەقینەکان هەرگیز شەڕی چاکسازیان لە ژێر سەرمایەداریدا ڕەت نەکردووەتەوە. ئێمە ناڵێین “با تەنها چاوەڕێ بین تا شۆڕشێک ڕووبدات، کە هەموو کێشەکانمان بۆ چارەسەر بکات”. ئێمە بە توندی خەبات دەکەین بۆ هەر چاکسازییەکی پێشکەوتنخوازی ڕاستەقینە کە سوود بە چینی کرێکار بگەیەنێت.
مارکس ئاماژەی بەوە دا کە لە خەباتی چاکسازییەکانی ژێر سەرمایەداریدایە کە چینی کرێکار لە هێزی خۆی دێتە ئاگایییەوە. هەر لە ڕێگەی ئەم جۆرە شەڕانەوەیە کە کرێکاران پەرەدەدەنە هۆشیاریی چینایەتیی خۆیان، و هەروەها ڕێکخراوەکانی خەباتیش – سەندیکا و پارتە ڕامیارییەکان.
هەروەها لە ڕێگەی ئەم تێکۆشانەگەلەوەیە کە کرێکاران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ فێری سنووری چاکسازییەکانی ژێر سەرمایەداریدا دەبن. ئەمەش بە تایبەتی لە قۆناغەکانی قەیرانی وەک ئەمڕۆ ڕاستە.
لەڕابردوودا لەژێر فشار لەخوارەوەدا، چینی دەسەڵاتدار ئامادە دەبوو هەندێک چاکسازی پێشکەش بکات هەرچەندە هەمیشە لەژێر فشاری چینی کرێکاردا بوونە. بە تایبەتی کاتێک ئابووری بەرەو پێش دەچوو، توانای ئەوەیان هەبوو ئیمتیازات بدەن، تاوەکوو ئاشتی بپارێزن.
لە ڕاستیدا گرنگترین چاکسازییەکان لەسەرەوە دران، هەر بۆ ئەوەی شۆڕشێک لەخوارەوە دوور بخەنەوە. لێرەوە بۆ ماوەیەک چینە دەسەڵاتدارەکانی ئۆرووپا خۆیان لەگەڵ “دەوڵەتەکانی خۆشگوزەرانی”ـدا گونجاند، کە بەهۆی بووژانەوە ئابوورییە زەبەلاحەکەی سەردەمی دوای جەنگدا شیاو بوو.
کێشەکە ئەوەیە کە سەرمایەداران ڕۆژێک ئیمتیازات دەدەن، بەڵام ڕۆژی دواتر وەریدەگرنەوە. ئەمەش بە تایبەتی لە کاتی قەیراندا ڕوودەدات، کاتێک بۆ گەڕاندنەوەی قازانج، سەرمایەدارەکان هەوڵ دەدەن دەستکەوتەکانی ڕابردوو لە چینی کرێکار وەربگرنەوە. لەبری ئەوەی پارە لە چاکسازیدا خەرج بکرێت، دژەچاکسازییەکان دەبێتە ڕێبازی نوێ.
لە دوای قەیرانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە زۆرێک لە چاکسازییە پێشکەوتنخوازەکانی قۆناغی دوای جەنگمان بینی دەکەونە بەر هێرش. پیشەسازییە نیشتمانییەکان تایبەت کران، هێرش کرایە سەر خانەنشینی و مووچە، خانووە ئەنجوومەنییەکان[1] (council homes) فرۆشراون و خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS لە قەیرانێکی سەختدایە. هەموو ئەمانە بۆ ئەوەی دەوڵەمەندەکان بتوانن لەسەر حیسابی ئێمە بەردەوام بن لە دەوڵەمەندبووندا.
دەکرێت ئەم هێرشانە پێچەوانە بکرێنەوە بەڵام، لە قۆناغی قەیرانی جیهانیدا، پچڕاندن لەگەڵ سەرمایەداریدا دەبێتە مەرج. پێداویستییەکانی بازاڕن (واتە بەرژەوەندی بانکداران و ملیاردێرەکان) کە حکوومەتەکان دەسەپێنێت، نەوەک بەپێچەوانەوە، وەک چۆن سەرکردەکانی سیریزا لە یۆنان بەئازارەوە بۆیان دەرکەوت.
ئێمە وەک مارکسیخوازان لەوە تێدەگەین کە کێشەکانی وەک هەژاری و بێکاری و قەیران و شەڕ بەرهەمی ناچاریی سیستەمی سەرمایەدارین.هەر چنێک داهاتانە لە دەوڵەمەندەکان پسەندرێت یان هەر چەنێک پارە قەرز بکرێت ئەمە ناگۆڕێت. ئەوەی پێویستە کۆنترۆڵی نوێڵە سەرەکییەکانی ئابووری بکرێت و پلانی بەکارهێنانیان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە دابنرێت بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک وەک بەشێک لە پلانێکی کۆمەڵاگریی بەرهەمهێنان لە ژێر کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی کرێکاران.
بیرکردنەوە لەوەی کە حوکوومەتێکی کۆمەڵاگری دەتوانێت وردە وردە ئەم کارە بکات – ساڵێک ئەم پیشەسازییە بە نیشتمانی بکات، ساڵی دواتر ئەو بانکە و هتد، چاوپۆشیکردنە لە تەواوی مێژووی خەباتی چینایەتی. وەک ئەوە وایە بیر لەوە بکەیتەوە لە یارییەکی شەترەنجدا ببەیتەوە کە تەنها پارچەکانی خۆت دەتوانن بجوڵێن. لەڕاستیدا لایەنی بەرانبەریش دەتوانێت هێرش بکاتەوە، بەتوندیشەوە ئەگەر پێویست بکات. هەرگیز نەبووە چینێکی دەسەڵاتدار بەبێ شەڕ واز لە دەسەڵات و ئیمتیازاتی خۆی بهێنێت.
کەواتە هەر لەبەر ئەمەشە کە ئێمە پێویستمان بە شۆڕشێکە – واتە بزووتنەوەیەکی جەماوەریی خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا – بۆ ئەوەی دواجار دەسەڵات و کۆنترۆڵ لە دەستی کەمینەیەکی بچووکی سەرمایەدار دەربهێنێت و بەو هۆیەوە چاکسازیی قووڵ و بەردەوام دەستەبەر بکەین کە گۆی زەوی بگۆڕێت.
ئایە سەرمایەداری لە ئابوورییەکی پلانکراو کاراتر نییە؟
بەپێی بەرگریگارانی سەرمایەداری، هیچ شتێک لە “بازاڕی ئازاد” کاراتر نییە. بەڵام کاتێک باس لە دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا دەکرێت، شتەکانی وەک خۆراک یان خانوو دابینکرد بۆ نموونە، ئابووریی بازاڕ بە ڕوونی و بە توندی نەبوونە.
تاک و دانە هۆکاری سەرمایەداران بۆ وەبەرهێنان لە بەرهەمهێناندا بۆ بەدیهێنانی قازانجە. پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگا بە هیچ شێوەیەک لە لێکدانەوەکانی ئەواندا جێی نابێتەوە. تەنها شتێک کە خەمخۆری بن ئەوەیە کە چۆن بە کاراترین شێوە کرێی نەدراو لە چینی کرێکاردا بکوشن تاوەکوو قازانجی خۆیان پڕکەنەوە.
ناکارایی سەرمایەداری بە توندی لە ڕێگەی بێکاری درێژخایەنەوە ئاشکرا دەبێت کە ئێستا تایبەتمەندییەکی هەمیشەییی “بازاڕی کارە”. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی کار (ILO)، ئێستا ڕێژەی بێکاری جیهانی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەسە و هێشتا لە بەرزبوونەوەدایە. ئەمە بەفیڕۆدانێکی گەورەی تواناکانی مرۆڤایەتییە.
لەژێر ئابوورییەکی پلان بۆ داڕێژراوی کۆمەڵاگرییەوە، دەتوانرا بەهرە بەرهەمدارەکانی هەموو کەسێک بە تەواوی بەکار بهێنرێت و باری کاری پێویست لە نێوان هەموواندا هاوبەش بکرێت. لە سەردەمی سەرمایەداریدا، بەشێکی زۆری ئەو کارانەی کە دەکرا بە ماکینە ئەنجام بدرێن، هێشتا لەلایەن مرۆڤەوە ئەنجام دەدرێن، چونکە دامەزراندنی کرێکاری کەم مووچە قازانجێکی زیاتری هەیە نەک وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای کاراتردا. لە ژێر کۆمەڵاگریدا ئێمە توانای ئامێرەکانمان بە تەواوی بەردەدا، بەرهەمهێنانی بەرز دەکردەوە و ڕیگەی پێمان دەدا هەفتەی کارکردن کەم بکەینەوە تا چەند کاتژمێرێک.
بە بەراورد لەگەڵ ئابوورییەکی پلان بۆ داڕێژراوی بەئاوەزەوە، سەرمایەداری بەزەبەلاحانە بەفیڕۆیە. مەزەندە دەکرێت کە ئێمە ئەوەندە خۆراک بەرهەم دەهێنین کە چەند جارێک بتوانین خۆراک بە دانیشتوانی جیهان بدەین. بەڵام ساڵانە ملیۆنان تۆن خۆراک لەناو دەبرێت، بۆ ئەوەی نرخی بازاڕ (و بەم پێیەش قازانج) بەرز بمێنێتەوە. لە هەمان کاتدا ساڵانە زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس لە برسێتیدا دەمرن، چونکە توانای کڕینی خۆراکیان نییە. لە ڕوانگەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگاوە، ساڵانە بڕێکی زۆر پارە لە خەرجییە تەواو نابەرهەمدارەکاندا بەفیڕۆ دەچێت. تەنها لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ٥٠٠ ملیار دۆلار لە جیهاندا بۆ ریکلام و ١.٦٩ ترلیۆن دۆلار بۆ خەرجییە سەربازییەکان خەرجکراوە!
بیرۆکەی پلاند دارشتن بۆ بەرهەمهێنان نامۆ نییە بۆ سەرمایەداران، تاوەکوو قازانج سەرکەوتووە. لە ڕاستیدا لەناو هەموو کۆمپانیایەکی سەرمایەداریدا پلەیەکی بەرزی پلاندانان هەیە. بۆ نموونە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل وەک فۆرد وەربگرن. ئەوان بۆ “بازاڕ” جێناهێڵن کە بڕیار بدات هەر پێکهاتەیەک لە کوێ و کەی دەگاتە کارگەکە، کەی و چەند کرێکار لە کاتی کارکردنیان دەبن و ئۆتۆمبێلە تەواوکراوەکان لە کوێدا دابەش دەکرێن. ئەم شتانە پێشوەختە پلانیان بۆ دانراوە لەسەر ئاستی جیهانی، بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و زیادکردنی کاراییدا.
بەڵام کاتێک باس لە پلاندانان بۆ بەرهەمهێنان بە گشتی دەکرێت، سەرمایەداران پاشەکشە دەکەن. چونکە تاکە ڕێگەی ڕاستەقینە بۆ پلاندانان بۆ ئابووری بە شێوەیەکی بەئاوەزەوە بۆ هەموو پێداویستییەکانمان، بریتی دەبێت لە دەستبەسەر داگرتنی چینی کرێکار بەسەر بەرزاییە فەرماندەییەکانی ئابووری و دانانی لەژێر کۆنترۆڵێکی دیموکراسیدا – واتە بەدەر لە دەستی سەرمایەداران.
ئەو ڕاستییەی کە پلاندانان کاراترە لە بازاڕ لە کاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا سەلمێندرا، کاتێک لە بەریتانیا پلەیەکی زۆر لە پلاندانان لەلایەن دەوڵەتەوە خرایە ناو ئابوورییەوە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ململانێکان و هێشتنەوەی ئابووریی بەرەی ناوخۆیی بە سەرچاوەی زۆر سنووردار.
سەرهەڵدانی یەکێتی سۆڤێت لە وڵاتێکی دواکەوتوو و نیمچە دەرەبەگەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی دەیان ساڵدا ببێتە دووەم زلهێزی جیهان، بەڵگەیە لەسەر سوودەکانی پلاندانان. بەڵام بەهۆی سرووشتی بیرۆکراتیی پلاندانان لەژێر ستالینیزمدا، لەکۆتایدا بەرەبەرە ئابووری لەژێر قورساییی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردندا سستەوە بوو.
مارکسیخوازان پێشبینیی جێبەجێکردنی پلانی بەرهەمهێنانی کۆمەڵاگری بە شێوەیەکی بیرۆکراتی لە سەرەوە بۆ خوارەوە ناکەن بەڵکوو لەبری ئەوە فراوانترین چینەکانی کۆمەڵگا بەشدار دەکەن لە دیاریکردنی ئەوەی کە ئێمە چ سەرچاوەیەکمان هەیە، چۆن دەتوانرێت بە کاریگەرترین شێوە بەکاربهێنرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژینگەدا.
ئەوەی کە ٨ ملیاردێر هێندەی هەژارترین نیوەی مرۆڤایەتی بەیەکەوە سامانیان بەدەستەوەیە، واتای ڕاستەقینەی “کارایی” سەرمایەداری نیشان دەدات. لەژێر کۆمەڵاگرییەوە، بە کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی کرێکاران، دەمانتوانی هەموو سەرچاوەکانمان – مرۆیی، ماددی و زانستی – بەکاربهێنین و بە شێوەیەکی کارا تێکەڵیان بکەین بۆ ئەوەی زۆرترین خۆشگوزەرانیمان هەبێت و ژیان بە تەواوەتی بژین.
بۆچی مارکسیخوازان باسی شۆڕشێکی جیهانی دەکەن؟ ئایە ئەوە زۆر نییە؟ ئایە باشتر نابێت لەبری ئەوە سەرنجمان بخەینە سەر درووستکردنی کۆمەڵاگری لە یەک و ڵاتێکدا؟
مارکسیخوازە ڕاستەقینەکان هەمیشە نێونەتەوەیی بوون. مارکس و ئێنگڵس بەناوبانگانە لە ڕاگەیاندننامەیکۆلاگردانووسیویانە “کرێکاران وڵاتیان نییە”، هەروەها “کرێکارانی جیهان، یەک بگرن!”
تاوەکوو ئەم بیرۆکانە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، مارکسیخوازان زنجیرەیەک ڕێکخراوی شۆڕشگێڕینێونەتەوەیییان بنیاتنا، کە لە کۆمەڵەی نێونەتەوەییی کرێکارانەوە دەستیان پێ کرد، کە لەلایەن مارکس و ئێنگڵسەوە دامەزرا، دواتریش نێونەتەوەیێتییە کۆلاگرە بەهێزەکەی کە لەلایەن لینین و ترۆتسکییەوە دامەزرا. لەم ڕێکخراوانەدا “حیزب”ـەگەلە نەتەوەیییەکان تەنیا وەک بەشێک لە یەک ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی جیهانی سەیر دەکران.
ئەمەش بەهۆی بیرۆکەیەکی یوتوپیایییەوە نەبووە، یان سۆزەکییەک نەبووە. گەرەکی شۆڕشێکی جیهانی سەرهەڵدەدات لە پەرەسەندنی خودی سەرمایەداری وەک سیستەمێکی جیهانی.
لە ساڵانی سەرەتای سەرمایەداریدا، گەشەسەندنی دەوڵەتە نەتەوەیییەکان فاکتۆرێکی پێشکەوتنخواز بوو لە بردنی کۆمەڵگا بەرەو پێشەوە. بە پێچەوانەی ئەو دەوڵەتشار و میرنشینە گۆشەگیرانەی ژێر دەرەبەگایەتی هەبوون – هەر یەکەیان یاسا و دابونەریت و ڕێوشوێن و باجی تایبەت بە خۆیان هەبوو – دەوڵەتانی گەورەتر پەرەیان سەند کە نەتەوەکانیان یەکخست بۆ یەک بازاڕ و سیستەمی ڕامیاری.
ئەمەش پێویست بوو بۆ ئەوەی سەرمایەداری بەرز بێتەوە، بەو پێیەی بازاڕی شار و ناوچە بچووکەکان بەس نەبوون بۆ پیشەسازی گەورە.
بەڵام لە خاڵێکی دیاریکراودا تەنانەت ئەو بازاڕە فراوانکراوانەی کە لەلایەن دەوڵەتە نەتەوەییەکانەوە پەرەیان پێدرا، بەس نەبوون بۆ ئەوەی لەگەڵ گەشەی هێزە بەرهەمهێنەرەکانی وڵاتێکدا بگونجێت. بەم شێوەیە هەموو جیهان لەلایەن زلهێزە ئیمپراتۆرییەکانەوە کۆلۆنی کرا، لە ئەنجامدا بازاڕێکی جیهانی پەرەی سەند.
دەوڵەتی نەتەوە، لە فاکتەرێکی پێشکەوتنخوازەوە کە هاندەری گەشەکردن بوو، گۆڕا بۆ پێچەوانەکەی: کۆتێکی پاشەکشەیی لەسەر گەشەسەندنی مرۆڤایەتی، کە پێویستی بە بەکارهێنانی تەواو و ئازادترین سەرچاوەکانی هەموو جیهان هەیە، بەبێ سنوور و کێبڕکێ بۆ سەرچاوەکان.
ئەمڕۆ هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە هەژموونی چەقێنەری بازاڕی جیهانی ڕزگاری بێت کە وەک کۆیەکی بەیەکەوە بەستراو کاردەکات. لێرەوە هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەمە لە ڕێگەی بلۆکە بازرگانییەکانی وەک یەکێتیی ئەوروپا، و پەیماننامە جۆراوجۆرەکانی ترەوە. بەڵام وەک قەیرانی ئەوروپا دەردەکەوێت، تەنانەت ئەم ڕێککەوتنە بازرگانییە زەبەلاحانەش ناتوانن ئەندامەکانیان لە کاریگەرییەکانی قەیرانی سەرمایەداری بپارێزن، چونکە حکومەتێک لە دوای یەک حکومەت ڕووبەڕووی نائارامی و مایەپووچی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە هەژموونی چەقێنەری بازاڕی جیهانی ڕزگاری بێت کە وەک کۆیەکی بەیەکەوە بەستراو کاردەکات. لێرەوە هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەمە لە ڕێگەی بلۆکە بازرگانییەکانی وەک یەکێتیغ ئۆرووپا، و پەیماننامە جۆراوجۆرەکانی دیکە. بەڵام وەک قەیرانی ئۆرووپا پێشانی دا، تەنانەت ئەم ڕێککەوتنە بازرگانییە زەبەلاحانەش ناتوانن ئەندامەکانیان لە کاریگەرییەکانی قەیرانی سەرمایەداری بپارێزن، چونکە دانە دانە حکوومەتەکان ڕووبەڕووی نائارامی و مایەبۆشی دەبن.
ئەوەی پێی دەوترێت کێبڕکێی ئازاد لەژێر سەرمایەداریدا مەیلی بەرەو قۆرخکاری هەیە، چونکە کۆمپانیا بەهێزەکان لاوازەکان قووت دەدەن. ئەم مەیلە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمپانیا جیهانییە ڕاستەقینەکان، کە بودجەکانیان زۆر لە بودجەی زۆرێک لە دەوڵەتە نەتەوەیییەکان زیاترە.
دیوی پشتەوەی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحانە ئەوەیە کە دوژمنێکی هاوبەش دەخاتە ڕووی کرێکارانی وڵاتە جیاوازەکان. “کرێکاران وڵاتیان نییە” هەرگیز بەقەدەر ئەمڕۆ ڕاستیتر نەبووە. بۆ نموونە ئەو کانگەرانەی کە لەلایەن کۆمپانیای زەبەلاحی جیهانی کاڵای گلێنکۆر لە ئەمریکای باشوور و ئەفریقا و ئاسیا دامەزراون، هاوبەشییەکی زۆر زیاتریان لەگەڵ یەکتردا هەیە، وەک لەوەی لەگەڵ چینە دەسەڵاتدارە نیشتمانییەکانی خۆیاندا هەیانە. کرێکاران لە هەموو وڵاتان بەرژەوەندییەکی چینایەتیی هاوبەشیان هەیە لە گۆڕینی کۆمەڵگادا.
هەروەها گەشەسەندنی بازاڕی جیهانی و کۆمپانیا جیهانییەکان بەو مانایەیە کە قەیرانی سەرمایەداری بە جیهانگیری کراوە. تاکە وەڵام بۆ چینی دەسەڵاتداری هەر وڵاتێک بریتییە لە “گەڕاندنەوەی قازانج” بە هێرشکردنە سەر کرێ و مەرج و رێساکانی کرێکارەکانیان و خزمەتگوزارییە گشتیەکان – واتە “پێشبڕکێیەکی جیهانی بەرەو خوار”.
ئەم لێگرتنەوە جیهانییە کاردانەوەی جیهانی بەرهەم دەهێنێت. پەرەسەندنی شۆڕشگێڕانە لە وڵاتێک لە دوای وڵاتێکی دیکە ڕوودەدات. جگە لەوەش، شۆڕشێکی سەرکەوتووی کۆمەڵاگر لە یەک وڵاتێکدا کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر هەموو وڵاتەکانی دیکە دەبێت – هەموو مێژوو نیشان دەدات کە شۆڕشەکان بە دەگمەن لە سنوورە نەتەوەیییەکان دەوستن.
بۆ ئەوەی کۆمەڵاگری بەڕاستی توانای مرۆڤایەتی ئازاد بکات، دەبێت بەرهەمدارتر و کاراتر بێت لە سەرمایەداری کە لەسەر بنەمای قۆزینەوەی سەرچاوەکانی هەموو جیهان دامەزراوە. لەجیاتی ئەوەی ئەم سەرچاوانە لەلایەن مشتێک سەرمایەداری سوپەر دەوڵەمەندەوە تاڵان بکرێن، تەنیا بە شێوەیەکی بەئاوەز پەرەیان پێبدرێت بۆ بەرژەوەندی هەمووان بە هاتنی چینی کرێکار لە هەموو وڵاتان، کە خۆبەخشانە لە فیدراسیۆنێکی جیهانی دەوڵەتە کۆمەڵاگرەکاندا یەکدەگرن. هەر لەبەر ئەمەشە ئێمە نێونەتەوەیێتین.
بەرەو پێشەوە بۆ شۆڕشی جیهانی – جیهانێکمان هەیە تا بیبەینەوە!
بەبێ پاڵنەری قازانج، ئایە هەموو داهێنانەکان قەتیس نابن؟
زۆرجار پێمان دەوترێت کە کۆمەڵاگری لە بنەڕەتدا بیرۆکەیەکی باشە بەڵام بەناچاری شکست دەهێنێت چونکە بەبێ پاڵنەری قازانج، هەموو داهێنانەکان قەتیس دەبن.
هەرچەندە ڕاستە کە لەو ٣٠٠ یا زیاتر ساڵەی ڕابردوودا چەندێک لە بەرچاوترین پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هەڵەیە کە دەوڵەمەندکردنی تایبەتی وەک تاکە بزوێنەری داهێنان ببینرێت.
باوباپیرانی هۆمینی ئێمە نزیکەی ٢.٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر سەرەتاییترین ئامێری بەردییان پەرەپێدا. لە نێوان ئەو کاتە و یەکەمین گەشەسەندنی باوەڕپێکراوی کۆمەڵگە چینایەتییەکان نزیکەی ٨-١٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، پێشینیانەکانمان چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاگر، درووستکردنی پەناگە، چنینی جلوبەرگ، دروستکردنی ئامێری مۆسیقا، بۆیاخکردنی دیوار، چێکردنی پەت و گۆزەگەری و زۆر شتی دیکەیان دۆزییەوە.
بەدرێژاییی سەردەمی بەر لە مێژووی مرۆڤایەتی، هەموو سامانەکان بەهاوبەشی موڵکی هەموو ئەندامانی هۆز یان خێڵەکە بوون. نە پارە هەبوو، نە دەوڵەمەند و نە هەژار، نە چەوسێنراو و چەوسێنەر. مانەوەی گروپەکە پشتی بە هەموو ئەندامان بەستبوو کە تواناکانیان کۆبکەنەوە و لەڕێگەی هاوکارییەوە کاربکەن. داهێنانەکان بە پاشەکەوتکردنی کار بەکۆمەڵ ئاستی ژیانی هەموو هۆزەکە بەرز دەکەنەوە یان دەیپارێزن.
ئەمەش لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنیکە کشتوکاڵییەکان دەستی پێکرد و لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری چینێکی مشەخۆری بچووک بە کاری زیادەی کەسانی دیکە بژین.
ڕاستە کێبڕکێی نێوان چینە دەسەڵاتدارەکان، بۆ نموونە لە نێوان ئیمپراتۆرییە جیاوازەکانی کۆن، پاڵنەرێکی زیاتری بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا بەخشی. بەگشتی ئەوانەی کە کاراترین ئابوورییان هەبووە، بە تایبەت کاتێک باس لە جەنگ دەکرا، ئەو کەسانەیان داگیر دەکرد کە کەمتر گەشەسەندوو بوون.
ئەم پاڵنەرە کێبڕکێیە کاتێک گەیشتە تەواوترین شێوەی خۆی کاتێک بۆرژوازیی سەرەتایی هەژموونی دەرەبەگی فڕێدا و ڕێگەی بۆ سەرمایەداری خۆش کرد.
کێبڕکێی نێوان سەرمایەدارەکان ناچاریانی کرد بەشێک لە قازانجەکانیان لە تەکنەلۆژیای نوێی پاشەکەوتکردنی کاردا وەبەر بهێنن. ئەوەی باشترینی یارییەکە بوو دەیتوانی بە هەرزانتر کاڵا بەرهەم بهێنێت و بەو هۆیەوە ڕکابەرەکانی لە کار دوور بخات. بەم پێیە، قۆناغی سەرەتای سەرمایەداری، بەرهەمهێنانی کار تا ڕادەیەکی زۆر زیاتر لە پێشوو گەشەی بەخۆیەوە بینی.
بەڵام ئەمڕۆ ئابووریناسە سەرەکییەکان سەریان دەخورێنن لەوەی کە پێی دەڵێن “مەتەڵی بەرهەمهێنان”: بۆچی بەرهەمهێنانی جیهانی لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە تەخت بووە و تەنانەت دابەزیوە؟ ئایا ئەمە بەو واتایەیە کە داهێنان قەتیس بووە؟
بۆ مارکسیخوازان کێشەکە نەبوونی داهێنان نییە بەڵکوو بە پلەی یەکەم بێتواناییی سەرمایەدارەکان لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێی پاشەکەوتکردنی کار بە شێوەیەکی قازانجبەخش. بۆچی وەبەرهێنان لە فراوانکردنی بەرهەمهێناندا بکەن، ئەگەر بازاڕی جیهانی ئێستا لە ئەنجامی قەیرانی زۆربەرهەمهێناندە پڕ بووە؟
لەگەڵ دابەزینی کرێ و زیادبوونی “نەرمی” کار لە دوای قەیرانەوە، بۆچی وەبەرهێنان لە ئامێرە گرانبەهاکانی پاشەکەوتکردنی کاردا بکەن، لە کاتێکدا کە هەرزانترە، واتە قازانجی زیاترە، کرێکاران بە کرێیەکی سیسدا دابمەزرێنن؟
بۆیە بەرهەمهێنان بۆ قازانج، لەبری ئەوەی داهێنان بەرەو پێشەوە ببات، ئێستا دەیگرێتەوە. زۆربەی کرێکاران زۆر باش دەزانن کە چۆن دەتوانن کاراییی بەرهەمهێنان لە شوێنی کارەکەیاندا باشتر بکەن. بەڵام ئەم بیرۆکانە بۆ خۆیان دەهێڵنەوە، چونکە جێبەجێکردنیان دەبێتە هۆی بێکاری بۆ هەندێک کەس و چڕکردنەوەی باری کار بۆ ئەوانی دیکە. ئەوە سەرۆک و خاوەن پشکەکانن کە سوود وەردەگرن.
لەژێر کۆمەڵاگەریدا، هەمووان هاندراون تاوەکوو بەتەواوی کاراترین تەکنەلۆژیای پاشەکەوتکردنی کار بەکاربهێنن، چونکە ئەو کاتە هەمووان سوودمەند دەبن لە کورتبوونەوەی کاتکۆکانی کارکردن. لەبری ئەوەی بێکاری بەکۆمەڵ درووست بکەین، وەک لەژێر سەرمایەداریدا، بە ئابووریییەکی پلان بۆ داڕێژراو دەتوانین بە هاوئاهەنگی هەموو کارە پێویستەکان لە =نێوان هەموواندا دابەش بکەین، بەبێ کەمکردنی کرێوە.
ڕاست نییە کە دەوڵەمەندکردنی تایبەتی تاکە فاکتەری هاندانی مرۆڤەکانە بۆ داهێنان. لەڕاستیدا زۆربەی داهێنەرانی ژێر سەرمایەداری یان لە تاقیگەی توێژینەوەی زانکۆکان کاردەکەن، یان لە بەشەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی کۆمپانیا گەورەکان. دۆزینەوەکانیان بە دەگمەن خۆیان دەوڵەمەند دەکات؛ لەبری ئەوە قازانجەکان دەچێتە دەست خاوەن پشکەکانی ئەو کۆمپانیایانە کە کارەکانیان دابین دەکەن.
لەبری قەتیس بوون، لە ژێر کۆمەڵاگرید داهێنان و زانست بەڕاستی ئازاد دەبن بۆ ئەوەی ڕێگە بە مرۆڤایەتی بدات بگاتە توانای تەواوی خۆی. بە دابەزاندنی هەفتەی کارکردن و دەستڕاگەیشتن بە پەروەردە بۆ هەمووان و کۆنترۆڵی دیموکراسی بەسەر بەرهەمهێناندا، چیتر داهێنان نامێنێتەوە وەک پاوانێکی چینێکی تازیاریدار بۆ سوودی چەند کەسێک، بەڵکوو دەکرێتەوە بۆ هەمووان، بۆ سوودی هەمووان.
ئایە مارکسیخوازان لایەنگری توندوتیژین؟
بەپێچەوانەی ئەو تێڕوانینە بەناوبانگەی کە مارکسیخوازان شۆڕشگێڕانێکی خوێنڕێژن، ڕاستییەکە ئەوەیە کە مارکسیخوازان لاینگری شۆڕشێکی ئاشتیخوازانەن بۆ ڕووخاندنی سەرمایەداری. تەنیا دەرووننەخۆشەکان چالاکانە لایەنگری شۆڕشێکی توندوژیژن، ئەگەر ڕێگایەکی ئاشتیانە کراو بێت.
کێشەکە لەوەدایە مێژوو فێرمان دەکات کە هیچ چینێکی دەسەڵاتدار بەبێ شەڕ واز لە دەسەڵات و تازیارییەکانی خۆی نەهێناوە. ئایە ئەمە واتای ئەوەی کە چینی کرێکار تەنیا دەبێ قبووڵی بکات کە بچەوسێرێتەوە و دەستبەرداری خەبات بۆ کۆمەڵاگری بکات؟
نەخێر، مارکسیخوازان ئاشتیخواز نین. ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین کە تەنیا لەبەر ئەوەی چینی دەسەڵاتدار – کەمینەیەکی بچووک – ئامادەن شێوازی توندوتیژ بەکاربهێنن تاوەکوو دەستی بەسەر کۆمەڵگادا ڕاگیربکات، کەواتە دەبێت دەستبەرداری شەڕ بۆ جیهانێکی باشتر بین.
کەواتە چۆن بەرخۆدانی توندوتیژی چینێکی دەسەڵاتدار کەم بکەینەوە کە ڕازی نییە گۆڕەپانی مێژوو بەجێبهێڵێت؟ بە شێوەیەکی پارادۆکسیکال، نەک بە دەستبەرداربوون لە ڕێچکە توندوتیژەکان بەڵکوو بە ئامادەکردنی چینەکەمان بۆ بەرگریکردن لە خۆی بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بەرخۆدانێک بەسەریدا بێت، بەهێز ئەگەر پێویست بکات.
بیهێنە بەرچاوت ئەگەر لە شەڕێکدا سوپایەکی ١٠،٠٠٠ سەربازی بێچەک ڕووبەڕووی گروپێکی ببنەوە لر ١٠ دوژمن کە هەریەکەیان دۆشکەیەکیان بەدەستەوەیە. بێگومان ئەنجامەکەی کۆمەڵکوژییەک دەبێت. بەڵام ئەگەر ئەو ١٠ هەزارە هەموویان بە هەمان شێوە چەکدار بوونایە، پێدەچێت ١٠ دوژمنەکە ناچار بکەن خۆیان ڕادەست بکەن بەبێ ئەوەی تەنانەت یەک تەقەشیان لێبدرێت.
مێژوو پڕە لەم جۆرە نموونانە. بۆ وێنە، (سەلڤادۆر ئەلێندە) لە شیلی خەیاڵی ئەوە دەکرد کە بە واژۆکردنی پەیماننامەیەک لەگەڵ سوپا بۆ “ڕێزگرتن لە دەستوور”، چینی سەرمایەدار (کە تا ناقڕەی لە چەکدایە) بە ئاشتیانە ملکەچی ئیرادەی چینی کرێکاری (بێچەک) دەبێت.
بەڵام جەماوەری شیلی ئەوەندە بێهەڵوێست نەبوون؛ زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکار لە ساڵی ١٩٧٣ لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی ناڕەزایەتیان دەربڕی بۆ داوای چەک بۆ بەرگریکردن لە شۆڕشەکەیان. جەرکبڕانە بانگەوازەکانیان گوێی لێنەگیرا، و ژەنەڕاڵ (پینۆشێت) تەنیا چەند ڕۆژێک دواتر دەستی بە کودەتایەکی سەربازی کرد، بە توندوتیژی دیکتاتۆرییەکی سەپاند کە تێیدا دەیان هەزار کەس بە شێوەیەکی دڕندانە کۆکرانەوە و ئەشکەنجە دران و کوژران، لە کاتێکدا ملیۆنان کەسی دیکە بەدەستی ڕژێمەوە ئازاریان چەشت.
لە بەرانبەردا شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٧ لە پترۆگراد ڕووداوێکی بێ خوێنڕشتن بوو تا ڕادەیەک. ئهمهش بههۆی ئامادهكارییه وردەکەی بوڵشووفییەکان بۆ بردنهوهیەکی ڕامیاری بهسهر گارسۆنی پترۆگراد و له درووستكردنی میلیشیای كرێكاران بۆ بهرگریكردن له چینی كرێكار له چهكدارانی دژهشۆڕش.
گرتنهوهی دهسهڵات زیاتر وهك کردارێکی پۆلیس وەسفکرا، كه به شێوهیهكی زۆر ڕێكخراو كۆمهڵێك سهرباز و پاسهوانی سوور دهستیان بهسهر ناوەندهكانی دهسهڵاتدا گرت و خستیانە ژێر كۆنترۆڵی دیموكراسیی سۆڤێتەکانەوە.
سەرەڕای چەند هەوڵێکی بچووک بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی بوڵشووفی بەتوندوتیژی، چینی دەسەڵاتداری پێشووی ڕووسیا لەڕادەبەدەر بێهۆش بوو، چونکە بەرەوڕووی بزووتنەوەیەکی ملیۆن کەس بووەوە کە ئامادەبوون لە شەڕی گۆڕینی کۆمەڵگادا هەموو شتێک بکەنە قوربانی.
تەنیا بە دەستێوەردانی هێزە ئیمپریالیستییەکانی دەرەوە بوو – کە دەترسان لە بڵاوبوونەوەی شۆڕشەکە بۆ وڵاتەکانی خۆیان – خوێناوی ڕاستەقینەی شەڕی ناوخۆ دەستی پێکرد. بە دابینکردنی ٢١ سوپای دەستێوەردان بیانی بۆ دژەشۆڕش، هەروەها دارایی و چەک و ئامۆژگاری، هەوڵیان دا شۆڕشەکە لە دەریایەکی خوێندا بخنکێنن، بۆ بەرگریکردن لە قازانجەکانی خۆیاندا.
ئەو کاتە دەتوانین ئەو دووڕووییە قێزەونەی چینی دەسەڵاتدار ببینین کاتێک وانە بە مارکسیخوازان دەڵێنەوە دژ بە توندوتیژی – رێک دژ بە توندوتیژێکەی ئەوانە کە پێویستمان بە بەرگریکردن لە خۆمان دەبێت!
ئەم جۆرە ڕەوشتە ئاشتیخوازانە لە سەرمایەدارانەوە بەتایبەتی قێزەونە، لە چینێکەوە هاتووە کە لە دوو جەنگی جیهانیدا دەیان ملیۆن کرێکاری نارد بۆ مەرگ، بە مەبەستی دووبارە نەخشاندنی گۆی زەوی بەپێی بەرژەوەندی داراییی خۆیان.
بەڵام دەبێ جەخت لەوە بکەینەوە کە بە تەواوی دەتوانرێت چینی کرێکار بە ئاشتیانە دەسەڵات بگرێتە دەست، بە مەرجێک ئامادە بین بەرگری لە خۆمان بکەین لە هەر کاردانەوەیەکی توندوتیژی سەرمایەدارەکان. بە پێچەوانەی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧، چینی کرێکار لە زۆربەی وڵاتانی ئەمڕۆدا زۆرینەی ڕەهای کۆمەڵگایە. چینی دەسەڵاتدار – کە لە هەموو شوێنێکدا لە قەیراندان – لایەنگری زۆر کەم دەدۆزێتەوە کە ئامادەبن بۆ خەباتکردن بۆ گەڕاندنەوەی تازیارییە قێزەونەکانی.
بە جێبەجێکردنی کۆمەڵاگری لەسەر ئاستی جیهان، دواجار ئەم سیستەمە دڕندەیە لەناو دەبەین کەمینەیەکی بچووکی تیایە بە توندوتیژی بەرگری لە مافی خۆی دەکات لە قۆزینەوە و چەوساندنەوەی زۆرینەی ڕەهای جیهان.
ئایە کۆمەڵاگری لەگەڵ دیموکراسیدا دەسازێت؟
زۆرجار باس لەوە دەکرێت کە کۆمەڵاگری و دیموکراسی بە جۆرێک “ناتەبا”ـن، بەزۆری بە هێنانەوەی نموونە مێژووییەکانی ڕووسیای ستالینیست و دەوڵەتانی بەناو “کۆمەڵاگر” کە لەسەر وێنەی ئەودا درووستکرابوون. بەڵام بەپێچەوانەوەی ناتەبایی، مارکسیخوازە ڕاستەقینەکان هەمیشە ئاماژەیان بەوە کردووە کە دیموکراسیی ڕاستەقینە پێویستە تا کۆمەڵاگری کار بکات و گەشە بکات.
یاساکانی سەرمایەداری لەژێر “دەستی نەبینراو”ـی بازاڕدا، بەبێ هیچ کۆنتڕۆڵ و پلانێکی گشتی کاردەکەن. بەڵام لەژێر کۆمەڵاگریدا، بەرهەمهێنان دەبێت بە هۆشیارانە پلانی بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی سوودی بۆ هەمووان هەبێت. ناتوانرێت سوپایەک لە بیرۆکراتەکان کە لە نووسینگەکاندا دانیشتوون، بە شێوەیەکی هاوسەنگ پلانی بەرهەمهێنان دابنێن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ملیارەها کەس لە سەرانسەری جیهاندا. لەبری ئەوە دەبێت فراوانترین چینەکانی دانیشتووان بەشداربن لە ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا، بۆ ئەوەی توانا تەواوەکانیان بەدی بهێنن.
تاوەکوو لەژێر کۆمەڵاگریدا بەرهەمهێنان بەباشی پلانی بۆ دابنرێت، زۆر گرنگە چینی کرێکار کۆنترۆڵی دیموکراسی بەسەر ئابووریدا هەبێت. لەو شوێنانەی کە ئەم کۆنترۆڵە نەبێت، دەتوانێت ببێتە هۆی هەموو جۆرە بەفیڕۆدانەکانی بیرۆکراتی و خراپ بەڕێوەبردن، وەک لە نموونەی بەرهەمهێنانی ناو یەکێتیی سۆڤێتدا سەلمێندرا. بۆ نموونە، بۆ ئەوەی ئامانجەکانی بەرهەمهێنان بەدی بهێنن (و بەو هۆیەوە پاداشتەکانیان وەربگرن)، بەڕێوەبەرە بیرۆکراتییەکان زۆرجار ڕێگەیەک دەدۆزنەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان لەسەر کاغەز، لە کاتێکدا لە کرداردا کاڵای بەفیڕۆدەر یان کەموکوڕیان بەرهەم دەهێنا.
یەکێک لەو نموونانە ئەوەی کارگەیەک بوو کە فەرمانی بەرهەمهێنانی “ملیۆنێک پێڵاو”ـی پێدرابوو. بەڕێوەبەرەکە فەرمانی کرد یەک ملیۆن پێڵاوی پێی چەپ بەرهەمبهێنرێت، تا بگەنە ئامانجەکە لەسەر کاغەز! دەکرا ئەم جۆرە نموونانە لە ڕژێمە ستالینییەکان بە ئارەزووی خۆیان چەند هێندە بکرێن.
ئەم دۆخە تەنیا لەبەر ئەوەی کرێکاران خۆیان لە کۆنترۆڵی بەرهەمهێنان و ڕامیاری بێبەش بوون، دەیتوانی زاڵ ببێت. ڕژێمێک کە داوای ملکەچی کوێرانەی بۆ بیرۆکراتە تازیاریدارەکان بکات، دەبێتە هۆی دڵساردکردنەوە و کەمتەرخەمی لەنێو جەماوەراندا. لە کەشوهەوایەکدا کە هەموو ڕەخنەکان بەدەر دەکرێن، توانای داهێنان و چالاکیی چینی کرێکار دەخنکێت.
تەنها لەژێر کۆمەڵاگریی ڕاستەقینەدا، کە چینی کرێکار لە دەسەڵاتدایە، کە دیموکراسیی ڕاستەقینە بۆ ملیۆنەها کەس لەکردندا هەیە.
“دیموکراسی”ـی سەرمایەداری واتای ئەوەی کە زۆرینەی ڕەهای چینی کرێکار بە هەزار شێوە بێبەشن لە بەشدارییەکی دێموکراتیک لە کۆمەڵگادا. کەمترینیان ئەوەیە کە ملیۆنان کەس ناچارن بەشە زۆرەکەی تەمەنی کارکردنیان بە گیر بوون لە کارگەیەک یان نووسیگەکاند بەسەر دەبەن تا کاتکۆگەلێک زۆر و زۆرجاریش زۆر ماندوو دەبن و ناتوانن دواتر بەشداری چالاکیی ڕامیاری بکەن.
لەبری ئەوەی کۆنترۆڵی ڕاستەقینەمان بەسەر ژیانماندا هەبێت، (بە وتەی مارکس) دەرفەتێکمان بۆ ڕەخساوە کە هەر پێنج ساڵ یا بەو جۆرە، جارێک دەنگ بدەین بە ئەندامێک کە بەزۆری لە چینی دەسەڵاتداردایە، کە لە پەرلەماندا بە هەڵە نوێنەرایەتیمان بکات. تەنانەت ئەو کاتەش پەرلەمان وەک پەردەیەک دەمێنێتەوە، خۆی دەشارێتەوە لە کوێی بڕیارە ڕاستەقینەکان کە کاریگەرییان لەسەر ئێمەدا هەیە – لە ژووری دەستەی کارگێڕی بانکەکان و بازرگانییە گەورەکان.
لەسەر بنەمای سەرمایەداری، ئەوە چینی دەسەڵاتدارە کە فەرمان بۆ پەرلەمان دەکات، نەک بە پێچەوانەوە، وەک ئەوەی لەم دواییانەدا ئەزموونی حکوومەتی سیریزا لە یۆنان سەلماندی.
دیموکراسیی کرێکاران لەژێر کۆمەڵاگریدا، بەواتای دیموکراسی بۆ ملیۆنان کەس، زۆر دیموکراسیتر دەبێت لە هەر شتێک کە لەژێر سەرمایەداریدا بەردەست بێت. کرێکاران لە هەموو شوێنێکی کار و گەڕەکێکدا دەتوانن نوێنەر بۆ ئەنجومەنی کرێکاران هەڵبژێرن کە بە پێچەوانەی پەرلەمانەوە، دەسەڵاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی خۆیانیان دەبێت. هەموو نوێنەران بە شێوەیەکی دیموکراسی هەڵدەبژێردرێن؛ بەڵام هەرەگرنگانە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و مافی بانگهێشتکردنەوەیان دابین بکرێت.
ئابوورییەکی پلانکراوی کۆمەڵاگر ڕێگە بە کەمبوونەوەیەکی خێرای هەفتەی کارکردن دەدات. و بۆ بەربەستی لە کاردۆستی، پێویستە هەموو نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان لە مووچەی تێکڕای کرێکارێک زیاتریان نەبێت و نابێت بۆ زیاتر لە ماوەی دیاریکراو پۆستیان هەبێت تاوەکوو ڕێگە بدرێتە هەرەزۆر بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا.
لە بنەڕەتا ئەوە سەرمایەدارییە کە لەگەڵ دیموکراسیی ڕاستەقینەدا ناسازێت. كاتێك كرێكاران حكوومهتێك ههڵدهبژێرن كه ههڕهشه لهسهر قازانجی چینی دهسهڵاتدار دەکات، “دیموكراتترین” سهرمایهدارهكان درێغییان نهكردووه له دانانی دیكتاتۆرییەکی سهربازیدا، وهك له ئهمریكای لاتین و رۆژههڵاتی ناوهڕاست. تەنیا بە دیموکراسیی کرێکاری، لەسەر بنەمای کۆمەڵاگریدا، ڕامیاری لە دیموکراسیی مشتێک کەسەوە، دەگوازرێتەوە بۆ دیموکراسیی زۆربە کەسان.
ئایە دەکرێت شۆڕشێکمان هەبێت لەکاتێکدا هەموو میدیا باوەکان لە دژی ئێمەدان؟
زۆرجار دەبیستین کە هەرچەندە شۆڕشێکی کۆمەڵاگر مەزن دەبێت، بەڵام لە توانادا نییە “بەو پێیەی هەموو میدیا باوەکان لە دژی ئێمەدان”.
ڕاستە میدیا یارمەتیدەرە بۆ داڕشتنی ڕای گشتی. لە ڕاستیدا شانبەشانی خوێندنگا و زانکۆ و ئایین یەکێکە لەو ئامرازە سەرەکییانەی کە چینی دەسەڵاتدار بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەی ئەو چەمکانەی کۆمەڵگا بەسەرماندا بسەپێنێت کە ئاواتەخوازن جەماوەران قبووڵیان بکەن.
لە بەریتانیا دوو ملیاردێر – (ڕوپەرت مردۆک) و (لۆرد ڕۆتەرمیر) – پێکەوە کۆنترۆڵی ٥٠%ـی سەرجەم ڕۆژنامە نیشتمانییەکان دەکەن کە دەفرۆشرێن. بە میدیای ئۆنلاینەوە، تەنها پێنج کۆمپانیا ٨٠%ـی بازاڕی بەریتانیا کۆنترۆڵ دەکەن. ئەوە تەنها بەریتانیایە! لە ئەمریکا شەش کۆمپانیا کە لەلاین ١٥ ملیاردێر خاوەندارێتی دەکرێن، زاڵن بەسەر تەواوی میدیاکاندا.
بەهۆی ئەوەی مشتێک ملیاردێر خاوەنی زۆرینەی ڕەهای میدیای جیهانن، سەیر نییە کە ئەو سەرنووسەران و ڕۆژنامەنووسانەی دایان دەمەزێنن ئەوانەن کە بە دڵسۆزیەوە دوای هێڵەکە دەکەون و بەرژەوەندییەکانی خاوەنەکانیان بەرەوپێش دەبەن.
ئەمەش لە بەریتانیا دەبینرێت، کە ڕۆژنامەکان کە ٨٠%ـی پشکی میدیای چاپکراوی نیشتمانی پێکدەهێنن، لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا (و لە ڕاستیدا لە زۆربەیانیش) پشتگیریان لە کۆنەپارێزەکان کردووە. ئاوارتە مێژوویییەکەی ئەم بابەتە پشتگیریکردنەکەیان بوو لە حکوومەتگەلەی “کاری نوێ”ـی (تۆنی بلێر)، بەو پێیەی بلێرییەکان بە ڕوونی بۆ بەرژەوەندیی بازرگانە گەورەکاندا وەستابوون.
ئەی ئەو ڕۆژنامەگەلەی گوایە لەسەر چەپن وەک گاردیان (Guardian) و میرۆر (Mirror)؟ ئەوان لەوانەیە بەباشی نیشان لە دژی کۆنەپارێزەکان بگرن بەڵام، کاتێک باس لە سەرمایەداری بە گشتی دەکرێت، ئەوان بەرگریکارە متمانەپێکراوەکەی سیستەمن. بۆ نموونە ڕاپۆرتە دەسدرێژکەرانەکانیان لەبارەی شۆڕشی بۆلیڤاری لە ڤەنزوێلا وەربگرن، یان سووکایەتییە بێوچانەکەیان بە ئاراستەی (جێرمی کۆربین).
تاکە جیاوازییان لەگەڵ بیبیسی بریتییە لەو ‘بێلایەنی”ـیە گوماناویییە. بێگومان لەڕاستیدا بە هیچ شێوەیەک بێلایەنی بوونی نییە کاتێک باس لە خەباتی چینایەتیدا دەکرێت. مامەڵەی بیبیسی لەگەڵ مانگرتنەکەی کانگەرەکانی ساڵی ١٩٨٤-٨٥ بۆ نموونە، کاتێک گرتە ڤیدیۆیییەکان دەستکاری کران بۆ پشتگیریکردن لە پۆلیس دژی کانگەرەکان. کاتێک بیبیسی دامەزرا، چینی دەسەڵاتدار مشتومڕیان کرد کە ئایا بە تەواوی بخرێتە ناو دەوڵەتەوە یان نا. لە کۆتاییدا بڕیار درا کە ڕووپۆشی بێلایەنی و سەربەخۆیی پێ بدرێت، چونکە ئەوە باشترە بۆ خەڵەتاندنی خەڵکی لەو کاتەی بەڕاستی ئەوە پێویست بێت.
سەرەڕای ئەم هەموو چڕبوونەوەی میدیا لە دەستی چینی دەسەڵاتداردا، بە هیچ شێوەیەک نابێت لە ئاسۆی کۆمەڵاگری و شۆڕش بێهیوا بین. سەرمایەدارەکان دەتوانن هەرچییەکیان پێ خۆش بێت لە میدیادا بڵێن بەڵام کاتێک چیتر لەگەڵ ئەزموونی ژیانی خەڵکیدا ناگونجێت، چیتر گوێیان لێ ناگیرێت. چینی دەسەڵاتدار دەتوانێت ئاگادارمان بکاتەوە کە سەرمایەداری چ سیستەمێکی نایابە بەڵام، کاتێک بێکاری بەکۆمەڵ و کرێی سیس و قەیرانی نیشتەجێبوون ڕوودەدات، پڕوپاگەندەکانیان بیسەریان نامێنێت.
ئەمەش دەتوانرێت بە مامەڵەی میدیاکان لەگەڵ (کۆربین)ـدا ببینرێت. لە کاتی هەڵبژاردنی مانگی حوزەیران و لە پێشیشدا، هەموو میدیا باوەکان بەشداریان کرد لە کۆڕێکی بێ وەستان لە سووکایەتیکردن دژی (کۆربین)، کە لەلایەن فەرمانڕەوایییەکەوەش هەماهەنگی دەکرا. هەموو شتێکیان فڕێدایە دژی، لە هێرشکردنە سەر سەلیقەی ستایلی تایبەتییەوە، تا دەگاتە تۆمەتی هاوسۆزیی تیرۆریستی.
هەرچەندە ئەم هێرشانە کاریگەرییەکی دیاریکراوی هەبوو بەسەر هەندێک توێژەگەلەدا، بەڵام بەگشتی نەیانتوانی ئامانجەکانیان بەدی بهێنن. بۆ زۆر کەس ڕوون بوو کە چاپەمەنی ملیاردێرەکان هێرش دەکەنە سەری، چونکە ئەو بەرنامەیەی کە ئەو بۆی وەستابوو، بەرەنگاربوونەوەی قازانجەکانیانی دەکرد. میدیاکان لەبری ئەوەی ناوی (کۆربین) دژوێن بکەن، خۆیان لە چاوانی ملیۆنان کەسدا دژوێن کرد، کە بەڕوونی دەیان بینی لە چ لایەنێکی ململانێی چینایەتیدان.
پرۆسەیەکی بەم جۆرە لە قۆناغە شۆڕشگێڕییەکاندا دەگاتە تەواوترین دەربڕینی خۆیدا، کە خەباتی چینایەتی دەگاتە لوتکە. بۆ نموونە کودەتای سەربازی لە ڤەنزوێلا لە ساڵی ٢٠٠٢ لە دژی (هوگۆ چاوێز) کە لە بەشێکی زۆریدا لەلایەن میدیای سەرمایەدارییەوە ڕێکخرا و پشتیوانی لێ کرا. كۆنتڕۆڵكردنیان بهسهر شەپۆلە ڕادیۆیییەکاندا نهبووه هۆی ئهوهی ملیۆنان كهس بێنه سهر شهقامهكان بۆ بهرگری له شۆڕشهكهیان و تێكشكاندنی كودهتاكه.
بە هەمان شێوە لە کاتی شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧ـدا کە پێش مانگی ئۆکتۆبەر سەرمایەدارەکان بارەکاروانەی ڕۆژنامەکانیان (کە بەخۆڕایی دابەش دەکرا) بۆ سەربازانی هێڵەکانی پێشەوە نارد. سەربازەکان بە سادەیی ئەم کاغەزانەیان بە گورزەوە دەسوتاند، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەلەیان دەکرد بۆ وەرگرتنی چاپەمەنییە شۆڕشگێڕانەکان، کە بە تامەزرۆییەوە لەلایەن ملیۆنان کەسەوە دەخوێندرایەوە.
بۆ بەرپەرچدانەوەی درۆی کەسانی وەک (ڕوپەرت مردۆک) و چینەکەی دەبێت چاپەمەنی تایبەت بەخۆمان پەرەپێبدەین. ئێمە متمانەمان هەیە کە کاتێک چینی کرێکار دەچێتە کردەوە بۆ گۆڕینی کۆمەڵگا، هیچ بڕە پڕوپاگەندەیەکی سەرمایەداری ئێمە ناگرێتەوە.
ئایە پێویستمان بە پارتێکی شۆڕشگێڕ هەیە؟
زۆرێک لەسەر پێویستی شۆڕشێک کۆکن بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لە ترسناکییەکانی سەرمایەداری. بەڵام هەمووان لەسەر ئەوە کۆک نین کە چی پێویستە بۆ ئەوەی شۆڕشێکی لەو شێوەیە سەرکەوتوو بێت.
بە بڕوای زۆربەی ئاژاوەخوازەکان نەک هەر حیزبێکی شۆڕشگێڕ پێویست نییە بەڵکوو زیانبەخشیشە. ئەوان وا دەبینن کە سەرمایەداری تەنها لەدوای تەقینەوەیەکی وزەی شۆڕشگێڕانە لەلایەن جەماوەرانەوە، یان مانگرتنێکی گشتیدا، دەڕووخێت. پاشان کۆمەڵگایەکی بێچین و بێدەوڵەت لەخۆوە پێک دەهێنرێت.
مارکسیخوازان کۆکن لەسەر ئەوەی کە بزووتنەوە شۆڕشگێڕە جەماوەرییەکان بە حیزبێکی شۆڕشگێڕ سەرکردایەتییان بکات یان بەبێ، ڕوودەدەن. ئەوە بێتواناییی سەرمایەدارییە لە بردنە پێشەوەی کۆمەڵگا کە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی توڕەیی و بێزاری لەژێر ڕووکەشدا. لە کۆتاییدا تەنانەت بچووکترین پریشکیش دەتوانێت بەس بێت بۆ ئەوەی ئەم توڕەییە لە بزووتنەوەیەکی جەماوەریدا بهێنێتە ڕوو.
گرتنی گۆڕەپانەکان، یا خود بانگهێشتکردن بۆ مانگرتنی گشتیش، بەس نییە بۆ ڕووخاندنی سەرمایەداری. بزووتنەوەیەکی لەو جۆرە، لە ڕاستیدا خەباتێکە بە بەدەستێکی بەستراوەوە، بەو واتایەی کە چینی دەسەڵاتدار دەتوانێت هەر سادەیی چاوەڕێ بکات، تا کرێکاران ماندوو دەبن.
بۆ ئەوەی سەرکەوتووییی شۆڕش ببینین، پێویستە چینی کرێکار دەسەڵات لە دەستی سەرمایەدارەکان دەربهێنێت و جۆرێکی نوێی دەوڵەت بنیات بنێت. ئەمە “لەخۆوە” ڕوو نادات بەڵکو پێویستی بە پلاندانان و ڕێکخستن و، سەرکردایەتییەکی هۆشیارانە هەیە.
چینی کرێکار بلۆکێکی یەکپارچە نییە. هەر توێژەیەکی بە خێرایییەکی جیاواز دەرەنجامگەلە شۆڕشگێڕانەکانیان بۆدەردەکەوێت. لەنێویدا توێژەی پێشکەوتوو، و بەئاگاییی چینایەتی هەن ، هەروەها توێژەی دواکەوتووەکانیش کە هێشتا لەژێر کاریگەری چینی دەسەڵاتداردان هەن.
لە هەموو سەرهەڵدانێکی خەباتی چینایەتیدا، چ لە مانگرتندا بێت یان شۆڕش، توێژە پێشکەوتووەکان لە هەموو شوێنێکی کار یان بزووتنەوەیەک بەگێڕانی ڕۆڵی پێشەنگدا تەواودەبن. بەم واتایە ئەوان “پێشڕەوی” چینی کرێکارن، لە بەرەکانی پێشەوە شەڕ دەکەن و سەرکردایەتیی توێژەکانی دیکەی پشتیانەوە دەکەن.
ئەم پێشڕەوانە لە شۆڕشێکدا دەتوانن وەک بزوێنەرێکی بەهێز لە پێشەنگایەتیکردنی چینی کرێکاردا بۆ سەرکەوتن مامەڵە بکەن، بە مەرجێک لە پارتێکدا ڕێک بخرێت کە بە بیرۆکە درووستەکانی گۆڕینی کۆمەڵگادا پڕچەک کرابێت.
لەکۆتاییدا، حیزبی شۆڕشگێڕ پێش لە هەموو شتێک بەرنامەیە، هەنگاوە بەردەستییەکانی تێدایە کە پێویستن بۆ گۆڕینی جیهان. بۆ بەدیهێنانی ئەم بەرنامەیە هەندێک ڕێچکە یان تاکتیکی خەبات دەگرێتە بەر. ئامرازی حیزب تەنها کەرەسەیەکە تاوەکوو ئەم بیرۆکەگەلە بخرێنە کاردا.
ئەم بەرنامەیە لە ئاسمانەوە نایاتە خوارەوە بەڵکوو لە خەباتی چینایەتی دژی سەرمایەداریدا گەشە دەکات. حیزبێکی شۆڕشگێڕ بە گشتاندنی ئەزموونی بەکۆمەڵی بزووتنەوەی کرێکاری، توانای ئەوەی هەیە داواکارییە جۆراوجۆرەکان پێکەوە کۆ بکاتەوە (وەک کۆتاییهێنان بە بێکاری، و بەرزکردنەوەی مووچە) و ئەو ئەرکە بەردەستانەی کە پێویستن بۆ بەدیهێنانیان، وەک دەستبەسەرداگرتنی کلیلەکانی فەرماندەییی ئابووری و پلاندانانی بەرهەمهێنان بەئامانجی پێویستییەکاندا.
حیزبێکی لەو جۆرە ئەگەر ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە چینی کرێکاردا هەبێت، دەتوانێت وەک هاندەرەیەک لە پەرەپێدانی هۆشیارییەکی شۆڕشگێڕانە لەنێو جەماوەراندا کار بکات. بەڵام گرنگترین ئەرکی ئەو تەنیا کاتێک ڕوون دەبێتەوە کە پرسی دەسەڵات بەڕاستەوخۆ دەخرێتە ڕوو، کە لە هەموو بارودۆخێکی شۆڕشگێڕانەدا سەرهەڵدەدات.
ئەگەر لەلاین سەرکردەگەلێکی بەبڕیار و ئیلهامبەخشن بە کرێکارانەوە سەرکردایەتی بکرێت کە توانای ئەوەیان هەیە بە ڕوونی ئەو ئەرکە بەردەستییانەی کە پەیوەستن بۆ گەیاندنی خەبات تا قۆناغی داهاتوو دیاری بکەن، حیزبێکی بەو جۆرە، لەڕێی ڕێکخستنی پێشڕەوەوە، دەتوانێت زۆرینەی ڕەهای چینەکە لە پشتی خۆیەوە ڕابکێشێت بۆ گرتنی دەسەڵات.
ڕێکخراوێکی لەو جۆرە وەک قوتویەکی پستن لە دەوری هەڵمدا کاردەکات. بە چڕکردنەوەی هەموو وزەی جەماوەر تا ئاستی هێرش، دەبێتە زەبرێکی بەهێز بۆ گۆڕینی کۆمەڵگا. بەڵام بەبێ ئەمە وزەکە وەکوو هەڵم لە هەوادا پەرشوبڵاو دەبێت.
تەنها دەبێت چاو لە ئەزموونی شۆڕشەکانی تونس یا میسر بکەین تاوەکوو ببینین ئەم لێکچوونە بە کرداردا پشتڕاست دەکرێتەوە. ملیۆنان کەس هاتنە خیابان بە داوای گۆڕانکاریدا بەڵام بەبێ لایەنێک کە بەرنامەیەکی ڕوونی هەبێت کە چۆن ئەو گۆڕانکارییە بەدەست بهێنرێت، ئەو وزەیە پەرشوبڵاوبوو و سەرمایەداری وەک خۆی هێشتەوە.
لە هەموو وڵاتاندا بەهۆی قەیرانی سەرمایەدارییەوە بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان ساز دەکرێن. بۆیە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنیان، زۆر گرنگە کار بکەین بۆ بنیاتنانی ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییی شۆڕشگێڕ، کە لە هەموو وڵاتاندا لقی هەبێت، کە بتوانن ئەم ڕۆڵە پێشەنگایەتییە بگێڕن کاتێک کاتی دێت.
ئایە دەکرێت کۆمەڵاگریمان هەبێت بەبێ ئەوەی هەرسارەکە و ێران بکەین؟
زۆرجار دەبیستین کە کۆمەڵاگری لە بنەڕەتدا بەشتێکی باش دەچێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە کردەوە هەرسارەکە لەناو دەبات. بەڵگەهێنانەوەکە ئەوەیە کە لەژێر کۆمەڵاگریدا، پێویستمان بە زیادەکردنی بەرهەمی پیشەسازی بە شێوەیەکی بەرفراوان دەبێت تاوەکوو بەشی ئەوەندە لە هەموو شتێک بەرهەم بهێنین کە خەڵک شتەکان بەئازادییەوە وەربگرن. گریمانە دەکرێت ئەم فراوانبوونە بە تێچوویەکی ژینگەیی هێندە گەورە بێت کە تەنانەت داهاتووی ژیان لەسەر زەوی شیمانەیە بخرێتە مەترسییەوە.
ڕاستە لەژێر سەرمایەداریدا،هەرسارەکەمان ڕووبەڕووی کارەساتێکی ژینگەیی بووەتەوە. تێڕامانی پیسبوونی ئاوەکان بکەن (بەهۆی تێکشکانییەوە بەربڵاوبووەتەوە لە ئەمریکا)، لەنێوچوونی دارستانە باراناوییەکان، پیسبوونی ژەهراوی بەرگەهەوا و پیسبوونی زەریاکان. ئەمەش لە سەرووی بەرزبوونەوەی دەردانی گازی سەوزخانەییدایە.
هەرچەندە چینی دەسەڵاتدار هەوڵ دەدات تاوانباری ئەم کێشانە بخاتە سەر تاکەکاندا “بەکارهێنەرەکاندا”، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەمانە تایبەتمەندی مسۆگەری سیستەمێکن کە تەنها لەبەر قازانج بەرهەمێنان دەکات.
تێچووی ژینگە لە هەژمارەکانی سەرمایەدارەکاندا دیار ناکەوێت. تاکە خەمی ئەوان پارە پەیداکردنە. ئەگەر تێچوونەکانیان زیاد بکات، بۆ نموونە بە دانانی فلتەر لەسەر دووکەڵکێشەکانیان، ئەوا دەبەزێنرێن لە بەرانبەر سەرمایەدارانی دیکە کە ئەوەندە گوێ بە ژینگە نادەن. بەم شێوەیە کێبڕکێ لە بازاڕدا سەرمایەدارەکان ناچار دەکات بە هەرزانترین شێوە بەرهەم بهێنن، بەبێ ڕەچاوکردنی ژینگە.
بەڵام ئەی ڕێساکان؟ ئایا حکوومەتەکان ناتوانن دەستیان تێ بخەن تاوەکوو دڵنیابن لە پارێزراوی هەرسارەکە؟ ڕاستە حکوومەتەکان لە سەرانسەری جیهاندا هەموو جۆرە یاساگەلەی ژینگەیان دەرکردووە، زۆرجار وەک جۆرێک لە پارێزگاریکردن لە دژی هاوردەکردندا. سەرەڕای ئەوەش، سەرمایەدارەکان هەزاران ڕێگە دەدۆزنەوە بۆ خۆدزینەوە لەم یاسایانە، وەکوو “نێوشڕیی دەردانی گازی ژەهراوی” ئەم دواییەی فۆڵکسڤاگن، کە نەرمەواڵەیەکی تایبەت لە ئۆتۆمبێلەکاندا دانرابوو بۆ ئەوەی فێڵ لە پشکنینی پیساندنەکانیان بکەن.
لە کۆتاییدا، ناتوانین چاوەڕێی ئەوە بین کە حکوومەتە سەرمایەدارییەکان قەیرانی ژینگە چارەسەر بکەن. هەموو حکوومەتەکان لە کێبڕکێدان لەگەڵ ئەوانەی دیکە بۆ درووستکردنی “دۆستترین بارودۆخ” بۆ سەرمایەداران، واتە کەمکردنەوەی هەر جۆرە پابەندبوونێک کە کاریگەری لەسەر قازانج هەبێت. تەنانەت ئەگەر بتوانرێت ڕێککەوتنە جیهانییەکانی وەک ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس لەسەر لێنووسدا واژۆ بکرێت، حکوومەتەکان دەتوانن هەر زوو بیدڕێننەوە (وەک چۆن ئێستا ترامپ کردوویەتی) تاوەکوو بەرژەوەندی سەرمایەدارەکانی خۆیان بخەنە پێشەوە.
ئەی کۆمەڵاگری چی؟ لەبری ئەوەی بەرهەمهێنان بۆ “دەستی نەبینراو”ـی بازاڕ بەجێبهێڵین، دەتوانین بە ئاگادارییەوە پلانی بەرهەمهێنان دابنێین بەجۆرێک کە لەگەڵ ژینگەدا هاوئاهەنگ بێت.
توێژینەوەیەکی ئەم دوایییانە دەریخستووە کە تەنها ١٠٠ کۆمپانیا لە سەرانسەری جیهاندا بەرپرسیارن لە ٧١%ـی هەموو دەردانی گازی سەوزخانەیی لەنێوان ساڵانی ١٩٨٨ تا ٢٠١٧ـدا. ئەگەر ئەم کۆمپانیایانە (و ئەوانی دیکەش) بە شێوەیەکی دیموکراسی بەڕێوەببرێن بۆ پێداویستییەکان نەک قازانج، ئەو کاریگەرییەی کە دەتوانین لەسەر سنووردارکردنی گۆڕانی کەشوهەوا هەمانبێت بیهێنننە بەرچاوتان .
تەکنەلۆژیای پێویست بۆ دابینکردنی وزە بۆ پیشەسازی بە شێوەیەکی پاک و بەردەوام هەر لەئێستاوە بەردەستە. بەڵام لەژێر سەرمایەداریدا، لەمێژدا تریلیۆنان لە سووتەمەنی بەردەکیدا وەبەرهێنانیان کراون، و ئەو ڕاستییەی کە بەکارهێنانیان ئەو جۆرە سووتەمەنییە قازانجێکی زیاتری هەیە، بەکارهێنانی وزەی تازەوەبوو سنووردار دەکات.
مەزەندە دەکرێت کە بە داپۆشینی ڕووبەرێکی سەحرا بە قەبارەی وڵاتی وێڵز بە ڕووتەختی خۆری، دەتوانرێت تەواوی پێداویستییەکانی وزەی ئۆڕووپا دابین بکرێت. هەرچەندە لەژێر سەرمایەداریدا، حکوومەتەکانی ئۆڕووپا زۆر حەزیان لەوەدا نییە کە کۆنترۆڵی دابینکردنی کارەبایان بدەن بە حکوومەتەکانی جەزائیر، لیبیا، یان میسر. بە فیدراسیۆنێکی کۆمەڵاگریی جیهانی، کە لەسەر بنەمای هاوکاری چینی کرێکار لە سەرانسەری جیهاندا بێت، ئەم جۆرە بەربەستانە چیتر بوونیان نابێت.
مەرج نییە گەشەی ئابووری بە تێچووی هەرسارەکە بێت. دەتوانرێت کاڵاکان بە شێوەیەک دیزاین بکرێن کە بمێننەوە، لەبری ئەوەی تێک بچن، و بەرهەمهێنانیش بە شێوەیەک ڕێکبخرێت کە بەفیڕۆدان نەمێنێت. بە سەرچاوە زۆرەکانی زەوی، بەتەواوەتی دەکرێت ماڵی پێویست درووست بکرێت تاوەکوو هەمووان بەباشی بژین، و زۆر زۆر دیکەش. ئێمە هەر لەئێستاوە ٢ یان ٣ هێندەی خۆراک بەرهەم دەهێنین کە بتوانین خۆراک بە هەمووان بدەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ملیۆنان کەس برسییان دەبێت. بۆیە کێشەکە ڕامیارییە نەک تەکنیکی.
راستە کە کۆمەڵاگری بۆ خۆی لە بنەڕەتدا “سەوز” نییە. هەرچەندە تەنها بە کۆنتڕۆڵکردنی نوێڵە سەرەکییەکانی ئابووری لەسەر بنەمایەکی جیهانیدا، و لابردنی قازانج لە هاوکێشەکەدا، مرۆڤایەتی ئەگەری چارەسەرکردنی جددی پرسە ژینگەیییەکانی دەبێت. مەگەر ئەوە نەکەین، ئەوە سەرمایەدارییە کە لە ڕاستیدا هەڕەشەی لەناوبردنی هەرسارەکەمان دەکات.
ئایە شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ “کودەتا”ـیەک بوو؟
ئەوە زیاتر لە ١٠٠ ساڵ دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ لە ڕووسیا، هێشتا بەردەوام مامەڵە لەگەڵ پڕوپاگەندایەکیبێکۆتاییدەکەینکەبەو واتایەی کە ئەوەتەنها کودەتایەک بووە، کە لەلایەن دەستەیەکی بچووکی پیلانگێڕانەوە ئەنجامدرا.
مەبەستی ئەم هێرشانە بریتییە لە دەرخستنی لینین و ترۆتسکی وەکوو دوو گەوجی برسیی دەسەڵات، کە بەبێبەزەییانە ویستی خۆیان بەسەر ئاپۆرەیەکی نەویستدا سەپاند. پێمان دەوترێت کە ئەگەر ئەوان وایان نەکردبا، “دیموکراسی”ـیەکی گەشەسەندوو لە ڕووسیا پەرەی دەسەند، بە دوورکەوتنەوە لە ترسناکییەکانی شەڕی ناوخۆ.
شۆڕش شانۆیەکی تاکە ڕەفتار نییە بەڵکوو پرۆسەیەکە کە بە چەند مانگێک یان ساڵانێک ڕوودەدات. جگە لەوەی دەرئەنجامی هەوڵەکانی دەستەیەکی بچووکی پیلانگێڕان بێت، شۆڕش لە کۆتاییدا لەسەر ئاستێکی جەماوەریدا سەر هەڵدەدات بەهۆی بێتواناییی چینی دەسەڵاتدار لە پەرەپێدانی هێزە بەرهەمهێنەرەکانی کۆمەڵگا، بە واتای بردنی مرۆڤایەتی بەرەو پێشەوە.
ئەمەش لە ساڵی ١٩١٤ـدا لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگدا لەسەر ئاستێکی جیهانی سەلمێندرا، بەڵام قەیرانەکە بەتایبەتی لە ڕووسیا توند بوو. تا سەرەتای ساڵی ١٩١٧ـدا سەربازەکان لە بەرەکاندا بەستدەبوون و ماندوو بوون، کرێکاران لە شارەکاندا بەرەو برسێتی دەچوون و وەرزێڕان لەلایەن خاوەن زەویەکانیانەوە دەگوشێنران.
قەیرانەکە لە مانگی شووباتی ئەو ساڵەدا گەیشتە خاڵی تەقینەوە، کاتێک جەماوەر قەیسەریان ڕووخاند. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتە نوێکە بەناوی حکوومەتی کاتی کە سەرمایەدار و خاوەن زەویەکان سەرۆکایەتی دەکرد، نەیتوانی “ئاشتی و نان و زەوی” پێشکەش بەهەمان ئەو جەماوەرە بکات کە هێنایانە سەر دەسەڵات.
شانبەشانی حکوومەتی کاتی، کرێکاران و وەرزێڕان و سەربازەکان “سۆڤێت” (ئەنجومەن)ـی تایبەت بە خۆیان دامەزراند بۆ نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییە شۆڕشگێڕییەکانیان.
بەڵام لە قۆناغەکانی یەکەمی شۆڕشدا، مێنشێڤیکەکان و شۆڕشگێڕە کۆمەڵاگرەکان (SRs) زاڵ بوون بەسەر سۆڤێتەکاندا و کاریگەرییەکانیان بۆ پشتگیریکردن لە حکوومەتی کاتی چینی دەسەڵاتداردا بەکارهێنا. بۆیە ڕژێم بەم قەیرانێکەوە بۆ ئەوەی دیکەدا پای هەڵدەکەوت، بەو پێیەی درێژەی بە شەڕی ئیمپریالیستی دا و هیچ ئاسوودەیییەکی نەبەخش بە جەماوەراندا.
لەگەڵ گەڕانەوەی لینین بۆ ڕووسیا لە مانگی نیساندا، ئاماژەی بەوە دا کە بەو پێیەی بوڵشووفییەکان لە کەمینەدان، ئەرکیان ئەوان نییە کە دەستبەسەر دەسەڵاتدا داگرن، بەڵکوو “بە هێمنییەوە ڕوونکردنەوە”ـی پێویستی گواستنەوەی هەموو دەسەڵاتێک بۆ سۆڤێتەکان. لە ٥ـی ئایاری ١٩١٧ نووسیوی:
“هەر کەسێک بڵێت ‘دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرە’ پێویست ناکات زۆر بیر بکاتەوە تا بزانێت هەوڵدان بۆ ئەو کارە بەبێ ئەوەی هێشتا پشتگیری زۆرینەی خەڵکەکەی هەبێت، دەبێت کێشەخوازی”.
لە مانگەکانی هاویندا، تینوگوڕی جەماوەر بۆ گۆڕانکاری لەگەڵ بەرخۆدانی بەردەوامی سەرکردەکانی مەنشەفیک و ئێسئاڕدا بەرەوڕوو بووەوە، کە ڕەتیان کردەوە دەستبەسەر دەسەڵاتدا بگرن. بەم شێوەیە پشتگیریان داڕما لە سۆڤێتەکاندا، کاتێ توێژەی فراوان و فراوانتر بەرەو بوڵشووفییەکان دەڕۆیشتن.
تا مانگی ئۆکتۆبەر، بوڵشووفییەکان زۆرینەیان لە سۆڤێتەکانی پترۆگراد و مۆسکۆدا بەدەستهێنابوو، هەروەها ژمارەیەکی زۆری دیکەشیان بەدەست هێنابوو. لەگەڵ سەرهەڵدانی وەرزێڕان لە لادێکاندا، کات پێگەیشت بۆ خۆئامادەکردن بۆ ڕاپەڕین.
بۆ چاودێرانە ڕووەکییەکاندا، شۆڕش وەک “کودەتا”ـیەک دەرکەوت، بەهۆی ژمارە کەمەکەی ئەو کەسانەی کە بەشداربوون لە ڕاپەڕینەکەدا، واتا دەستبەسەرداگرتنی دامەزراوە سەرەکییەکانی ستراتیژی و حکوومەت.
وەک ترۆتسکی لە کۆپەڕی مێژووی شۆڕشی ڕووسیادا ئاماژەی پێ کرد:
“ئارامی شەقامەکانی ئۆکتۆبەر، نەبوونی قەرەباڵغی و شەڕ، بیانوویەکی بە دوژمن دا بۆ باسکردن لە پیلانگێڕی کەمینەیەکی بێبایەخ، و لەسەر سەرکێشی مشتێک بوڵشووفیک….”
“بەڵام لە ڕاستیدا بوڵشووفییەکان دەیانتوانی کۆتا ساتی خەبات بۆ دەستبەسەرگرتنی دەسەڵات بۆ “پیلان”ـێک کورت بکەنەوە، نەک لەبەر ئەوەی کەمینەیەکی بچووک بوون، بەڵکوو لەبەر هۆکارێکی پێچەوانە – چونکە لە پشتیانەوە لە مەڵبەندەکانی کرێکاران و سەربازخانەکانیان زۆرینەیەکی ڕەها، چەسپاوە، ڕێکخراوە، بەبەندوبەستاوە”.
ئەگەر بوڵشووفییەکان ئەم پشتیوانییە جەماوەرییەیان پێ نەبخشرایە، چەند ڕۆژێک دەستیان بە دەسەڵاتەوە نەدەگرت، چ جای ساڵانێک.
لە کۆتاییدا، زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات چەند مانگێک پێشوەختە ئەنجامدرابوو – بە ڕوونکردنەوە پشوودرێژانەکەی بوڵشووفییەکان لە بردنەوەی زۆرینەی کرێکاران و سەربازەکان. پشتگیری لە حکوومەتی کاتی داڕمابوو؛ نزیکەی هیچ کەسێک ئامادە نەبوو شەڕ بکات بۆ بەرگریکردن لێی.
ئەگەر بوڵشووفییەکان ئەو دەرفەتەیان نەقۆزبایە بۆ ئەوەی شۆڕشەکە بەرەو پێشەوە ببەن، ئەنجامەکەی “دیموکراسییەکی گەشەسەندوو” نەدەبوو بەڵکوو جۆرێکی ڕووسیایی لە فاشیزم، کە چینی دەسەڵاتدار هێرشی دەکردە سەر کرێکاران و جووتیارانی شۆڕشگێڕ.
ئایە هەمووان تەمەڵ نابن ئەگەر “هەمووان یەک کرێیان پێ بدرێت”؟
زۆرجار باس لەوە دەکرێت کە کۆمەڵاگری نەیتوانیوە سەربگرێت چونکە، ئەگەر هەمووان “هەمان کرێیان پێ بدرێت”، هیچ هاندەرێک نامێنێت بۆ ئەوەی “بەچاکی کاربکرێت”.
ئەم ئارگیومێنتە لە زۆر لاوە هەڵەیە. یەکەم: وا گریمانە دەکات کە ئەوانەی لەژێر سەرمایەداریدا زۆرترین کرێیان پێ دەدرێت، “سەختترین” کار دەکەن. لە ڕاستیدا سامانی سوپەر دەوڵەمەندەکان لەرێی کارەکانیانەوە “بەدەست ناهێنرارو” بەڵکوو لەڕێی خاوەندارێتییەکەی هێزە بەرهەمهێنەرەکانەوە. ئەمەش ڕێگەیان پێ دەدات کاری کرێنەدراوی ملیارەها کەسی چینی کرێکار لە سەرانسەری جیهاندا بگرنە بەر.
زۆرێک لەم ملیاردێرانە بە هیچ شێوەیەک کاری بەرهەمدار ناکەن بەڵکوو پارە دەدەن بە کەسانی دیکە بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپانیا و دارایییەکانیان. توێژینەوەیەکی ئۆکسفام لەسەر سامانی ملیاردێرەکانی جیهان، دەریخستووە کە سێ یەکی لە بۆماوەیییەوە بووە، لە کاتێکدا ٤٣% دەکرێت پەیوەست بێت بە گەندەڵیەوە.
لە کاتێکدا ئەم مشەخۆرانە “بەچاکی کاردەکەن” لەسەر یەختە سوپەرەکانیانەوە، ملیارەها کەس ناچارن هەفتانە ٥٠ یان ٦٠ کاتکۆ یان زیاتر کار بکەن، کارانی پشتشکێن دەکەن بۆ بەدەست هێنانی کرێیەکی سیس.
ئەم “بەچاکیکردنی کارە” بەو ڕاستییەی کە چەند توێژەیەکی جیاوازی چینی کرێکار کرێیەکی بەرزتر وەردەگرن هان نادرێت. لەئەنجامی پێویستی وەرگرتنی هەر کارێکەوەیە، تاوەکوو بتوارێت خۆراک بخەیتە سەر مێزەکەت و کرێی خانوو و فەسڵەکانت بدەیت. چێگرەکەش بریتییە لە پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی بێکارانەوە کە بۆ زۆر کەس بە واتای برسێتی و بێماڵ و حاڵیدا دێت.
دووەم: ئەو بەهانەیەی کە لەژێر کۆمەڵاگریدا “هەموومان وەک یەک کرێیان پێ دەدرێت” هەڵەیە.
ئامانجی کۆتایی ئێمە کۆمەڵگایەکی کۆلاگرە، کە هەموو کەسێک دەتوانێت بە ئازادی بەپێی پێویستی خۆی وەربگرێت. هەڵبەتە مارکسیخوازان یوتوپیایی نین، ئێمە پێشبینی ئەوە ناکەین کە ئەمە دوای شەوێک لە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لەلاین چینی کرێکارەوە دەکرێت. پێویستی بە قۆناغێکی گواستنەوەیی دەبێت (بەزۆری بە “کۆمەڵاگری” ناودەبرێت)، کە لەو ماوەیەدا هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی سەرمایەداری لێدەربازنەبوو دەبن.
وەک مارکس ئاماژەی پێ کرد:
“ئەوەی ئێمە لێرەدا دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، کۆمەڵگایەکی کۆلاگرە، نەک لەسەر بنەماکانی خۆی گەشەی کردووە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە، هەروەک چۆن لە کۆمەڵگایەکی سەرمایەدارییەوە سەرهەڵدەدات؛ کە بەم شێوەیە لە هەموو ڕوویەکەوە، لە ڕووی ئابووری، ئاکاری و هزریشەوە، هێشتا نیشانەی لەدایکبوونی ئەو کۆمەڵگا کۆنەی لەسەرە کە لە کاردانکی ئەوەوە سەرهەڵدەدات”.
بە دەستبەسەرداگرتنی کلیلە فەرماندەییەکانی ئابووری و پلاندانان بۆ بەرهەمهێنان بەپێی پێویستی، دەکرێت کۆمەڵێک پێشکەوتنی خێرا لە ژیانی زۆربەی خەڵکدا بکرێت. بۆ نموونە، دەتوانرێت بە خێرایی کۆتایی بە بێکاری بهێنرێت، بە کەمکردنەوەی کاتکۆی گشتی هەفتەی کارکردن، بەبێ لەدەستدان لە مووچەدا.
بە هەمان شێوەی کە گەیشتن بە چاودێری تەندروستی لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی دەندروستیی نیشتیمانییەوە کۆمەڵایەتی دەکرێت، هەروەها دەتوانرێت کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی وەک وزە، ئینتەرنێت، گواستنەوە و خۆراک بە خۆڕایی پێشکەش بکرێن. ئەمەش لەبەرئەوەی ئێمە دەتوانینی بەسمان، یان زیاتریش لە پێویستمان لەم شتانە بەرهەم بهێنین. ئەمەش هەمان کاریگەری زیادکردنێکی مووچەی بەرفراوانی بەشێکی زۆری کۆمەڵگا دەبێت.
بەڵام تا ئەو کاتەی دەگمەنی هەبێت، هەندێک شت هێشتا پێویستیان بە دابەشکردن لەڕێی پارەوە دەبێت، واتە پێدانی مووچە هێشتا پێویست دەبێت. یوتوپیایییە کە بیر لەوە بکەینەوە کە لە قۆناغی سەرەتایی دوای شۆڕشێکی کۆمەڵاگردا، هەمووان قبووڵ دەکەن کە بە هەمان شێوە مووچەیان پێ بدرێت بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستی و بەرپرسیارێتی و باری کاری جیاوازەکانیان، یان ڕێگە بەو کەسانە بدەن کە کار ناکەن و دەتواننیش، لە سامانی کۆمەڵگادا وەربگرن.
بەڵام بەپێچەوانەی ژێر سەرمایەداریدا کە لە زۆرێک لە کۆمپانیاکاندا ڕێژەی نێوان کەمترین و زۆرترین مووچە ئەستێرەوانییانەیە (سەرۆکەکانی کۆمپانیای (FTSE 100) بە تێکڕا ٣٨٧ هێندەی کرێی بژێوی وەردەگرن)، لەژێر کۆمەڵاگریدا ئەم جیاوازییە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکرێتەوە. لە ساڵانی سەرەتای یەکێتیی سۆڤێتدا ڕێژەی نێوان بەرزترین و کەمترین مووچە بەفەرمی ١:٤ بوو و تەنانەت ئەمەش بە بەرز دادەنرا.
بە کۆنترۆڵی کرێکاران، کورتبوونەوەی بەرفراوانی کاتکۆکانی هەفتەی کارکردن، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی دابەشبوونی نێوان کاری دەروونی و دەستی، چەمکەکانی ئێمە بۆ “کار” دەگۆڕدرێن. لە بارگرانییەکی ماندووکەرەوە، کە پێویستە بۆ پێدانی فەسڵەکانمان و لەهەمان کاتدا دەوڵەمەندترکردنی هەندێک ملیاردێر، بۆ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندکردن، یان “ئاواتی سەرەکی ژیان”.
لەگەڵ گەشەسەندنی هێزە بەرهەمهێنەرەکان تا ئاستێک کە بتوانین بە ئاسانی ئەوەندە لە هەموو شتێک بەرهەم بهێنین کە خەڵک بە ئازادی وەریبگرن، ئارەزووی وەرگرتنی کرێیەکی زیاتر لەوانی دیکە بێمانا دەبێت، چۆنکە پارە بۆخۆی ناپێویست دەبێت. نەوەک تەمبەڵی گشتگیر، بەڵکوو مرۆڤایەتی لە کۆتاییدا دەتوانێت بەتەواوی تواناکانی خۆی بەدی بهێنێت.
ئایە مارکسیخوازان دەیانەوێت ئاین قەدەغە بکەن؟
هەرچەندە مارکسیخوازی فەلسەفەیەکی ناخوداباوەڕێکی پتەوانەیە، بەڵام مارکسیخوازە ڕاستەقینەکان هەرگیز نەیانویستووە “ئاین قەدەغە بکەن”. بەپێچەوانەوە – مارکسیخوازان هەمیشە بەرگریان لە مافی خەڵک کردووە کە دوای هەر ئاینێک بیانەوێت بکەون. ئەمە مافێکی بنەڕەتیی دیموکراسییە.
ئەم تێڕوانینە هەڵەیە لە هەوڵەکانی بیرۆکراسییە ستالینییەکانەوە دێت بۆ بەخورتی سەرکوتکردنی دواکەوتنی ئاین. بەوەی کە ناتوانرێت بیرۆکەکان قەدەغە بکرێن، ئەم جۆرە هەنگاوانە لەبری ئەوە بەشێک بوون لە هەوڵەکانی بیرۆکراسی بۆ سەرکوتکردنی هەر ئازادییەکی دیموکراسی کە شیمانە بوو ڕێگە بە بەرەنگارخوازیی دەسەڵاتەکەیان بدات.
بەڵام ڕاستە کە مارکسیخوازان دەڵێن ئاین دەبێ بە تەواوەتی لە دەوڵەتەوە جیا بکرێتەوە – ئەمەش بنەمایەکی دیموکراتییە. ئاین و دامەزراوە ئاینییەکان نابێت بەهیچ شێوەیەک بە هیچ تازیارییەکی تایبەت بەهرەمەند بن چ دەسەڵاتێک بێت، دارایییەک یان هەر شتێکی دیکەش، یان ڕێگەیان پێ بدرێت قوتابخانە و خزمەتگوزارییە گشتیەکان و هتد. بەڕێوەببەن.
مارکسیخوازان بۆ ئەوپەڕی یەکڕیزی چینی کرێکار لە خەبات دژی سەرمایەداریدا دەوەستن. دابەشکارییە ئاینییەکان – یان لە ڕاستیدا هەر جۆرە دابەشبوونێک، چ لە ڕەگەز، ڕەنگ، نەتەوە و هتد – تەنیا خزمەت بە دابەشکردنمان دەکات. ئێمە پێشوازی لە هەر خەباتکارێکی چینایەتیی ڕاستگۆ دەکەین بۆ ناو ڕیزەکانمان، بەبێ گوێدان بە ئاینەکەی.
بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ئێمە لە فەلسەفە ڕێنیشاندەرەکەمان یان بەرنامەی بزووتنەوەکەماندا تازیاری بە بیرۆکە ئاینییەکان دەدەین. ئێمە هەوڵ نادەین پاڵ بە چەند چاکسازییەکی بچووکەوە بنێین بۆ سیستەمەکە، بەڵکوو هەوڵ دەدەین بە تەواوی بیڕووخێنین.
بۆیە ئێمە پێویستمان بە بیرۆکە و تاکتیکی ڕوون هەیە، کە دەبێت لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە خەباتی چینایەتی بێت. هەر عیرفانێک یان خورافاتێک تەنها دەتوانێت زیان بە ئەرکەکەمان بگەیەنێت.
دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کە لە هەر ئاینێکدا هەمیشە دوو “گرووپی ئاینگەری” هەن، کە بەرژەوەندییەکانیان دژایەتی یەکتر دەکەن. ئەوانەی لە لوتکەی دامەزراوەکەدان، کەمینەن، لە هەزار لاوە بە چینی دەسەڵاتدارەوە بەستراونەتەوە. لە کاتێکدا خۆیان سوود لە دۆخی ئێستا وەردەگرن، ئاین بەکاردەهێنن بۆ بانگەشە بۆ سستیدا، بەجۆرێک کە ململانەی چینایەتی کەم بکەنەوە. ئەگەر چەقۆکێشانی ڕاستڕەو هێرش بکەنە سەرت: “ڕوومەتەکەی دیکەیان پیشان بدە”. بۆ سەرۆکەکەت کە دەتقۆزێنێتەوە: “خۆشەویستی و لێبوردن پیشان بدە”.
لە دیوەکەی دیکەوە جەماوەری زۆرینەی باوەڕداران هەیە، کە لە ئاینەکەیاندا ڕێگایەک بۆ جیهانێکی باشتر دەبینن (تەنانەت ئەگەر تەنها دوای مردنیش بێت). بۆ ئەوان ئێمە دەڵێین: ئاگاداربە لە هەر سەرکردەیەکی ئاینی هەوڵی ڕاگرتنت بدات لە خەباتی چینایەتی. تەنیا پشت بە هێزی خۆت ببەستە – هێزی چینی کرێکاری ڕێکخراو!
مارکسیخوازی فەلسەفەیەکی زانستییە. ئێمە پێویستمان بە پەنابردنە بەر شتە سەرووسروشتییەکان نییە تاوەکوو لە جیهان تێبگەین و بیگۆڕین. بەڵام ئێمە هیچ هاوبەشییەکمان لەگەڵ “ناخوداباوەڕە نوێکاندا” وەک (ڕیچارد دۆکینز) نییە، کە پێیان وایە بۆچوونە ئاینییەکان بە سادەیی لە ڕێگەی “بەڵگەی بەئاوەز” و پڕوپاگەندەدا چاک دەکرێنەوە.
مارکسیخوازان لەبری ئەوە دان بەوەدا دەنێن کە ئاین بنەمایەکی ماددی لەناو کۆمەڵگادا هەیە. پێویستییەکی کۆمەڵایەتی بەهێز تێر دەکات. کاتێک ملیاران کەس لەم جیهانەدا ڕووبەڕووی ژیانێکی لەڕادەبەدەر تاریک دەبنەوە، لەگەڵ هەژاریی بەکۆمەڵ، نەپارێزراوی و نامۆیی، بەڵێنی بەهەشتێک دوای مردن زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە مارکس نووسیویەتی:
“ئازاری ئاینی، لەهەمان کاتدا، دەربڕینی ئازاری ڕاستەقینە و ناڕەزایەتییەکە دژی ئازاری ڕاستەقینە. ئاین ئاهی بوونەوەری چەوساوە و دڵی جیهانێکی بێدڵ و ڕۆحی بارودۆخێکی بێ ڕۆحە.ئەو تلیاکی خەڵکە”.
هەربۆیە هەر خەباتێکی راستەقینە لەدژی بیرۆکە عیرفانییەکانی ئاین دەبێ لەدژی ئەو هەلومەرجانەدا بەڕێوەبچێت کە لە پلەی یەکەمدا ئەو بیرۆکەگەلە بەدی دێنن. ئەمەش بە واتای خەباتێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ ڕووخاندنی سیستەمی سەرمایەداری کە سەرچاوەی ئەو زوڵم و ئازارانەیە کە ملیارەها کەس ڕووبەڕووی دەبنەوە.
لەژێر سەرمایەداریدا وا دەردەكەوێت كە هێزە سەرووسروشتییەكان كۆنتڕۆڵمان دەكەن. ملیۆنان کەس بێکار دەکرێن، وا دەچێت بەهۆی “دەستی نەبینراو”ـی بازاڕەوە. بە ملیۆنان کەسی دیکەش بەهۆی شەڕ و نەخۆشی و هەژارییەوە دەکوژرێن. بەهۆی ئەوەی هیچ کۆنتڕۆڵێکمان بەسەر ژیانمانەوە نییە، شتێکی مسۆگەرە کە زۆرێک ڕوونکردنەوەیەکی ڕۆحی بۆ ئەم شتانە لە دەستی خودایەکدا بدۆزنەوە.
بە کۆنتڕۆڵی دیموکراسیی چینی کرێکار بەسەر ئابووریدا دەتوانین کۆتایی بەم ترسناکییەگەلەی کۆمەڵگای چینایەتی بهێنین. کاتێک هەموو کەسێک کۆنترۆڵی ڕاستەقینەی بەسەر ژیانی خۆیدا هەبێت، چیتر پێویستی بە پەنابردن لە بیرۆکە عیرفانییەکاندا نامێنێت. ئەگەر بتوانین لە دونیادا بەهەشتێک درووست بکەین، پێویست ناکات بە بەڵێنی بەهەشت لە ژیانی دوای مردن دڵنەواییی خۆمان بدەین. ئاین لەژێر کۆمەڵاگریدا قەدەغە ناکرێت؛ بەڵکوو لەخۆیەوە وشک دەبێتەوە.
ئامادەکردن: ڕێکخراوی بانگەوازی کۆمەڵاگر – بەشی بریتاناییی ڕەوتی نێونەتەوەییی مارکسیخواز
وەرگێڕان: بەشی کوردی